روحانی: پێویسته هاوڵاتیان به‌شێك له‌ژیانیان بخه‌نه گریمانه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه وڵات وه‌ك جارانی لێ نایه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك كۆماری ئێران پێی وایه كه دۆخی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك پێش بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ نایه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاته ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند.
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتی "پێویسته هاوڵاتیان به‌شێك له ژیانیان بخه‌نه ناو گریمانه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه، چونكه دۆخی وڵات وه‌ك جارانی لێ نایه‌ته‌وه".
سه‌رۆك كۆماری ئێران داواشی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد پایه‌ندبن به خۆپارێزیی ته‌ندروستی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و رایگه‌یاند كه هێشتا زۆر ناوچه‌ی ئێران هه‌ن كه له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپدان.
وتیشی كه بڕیاردراوه فه‌رمانگه‌كان به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكه‌نه‌وه و مزگه‌وته‌كانیش ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایی ئامار، 146 هه‌زار و 668 كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 477 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
