فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا باوك و كوڕێکیان له‌پارێزگاى دهۆك شه‌هیدكرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى دهۆكی ده‌ستپێكردو دوو هاوڵاتى مه‌ده‌نییان له پارێزگاى دهۆك شه‌هیدكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى دهۆكی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه بۆردوومان كراوه، ناحیه‌ى دێره‌لووكه، له ئه‌نجامدا باوك و كوڕێك شه‌هیدبوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار