ھاتوچۆی ھەولێر: ههر شۆفێرێکى پاس و تهکسى و هاوڵاتیانیش پابهندى رێنماییهکان نهبن سزا دهدرێن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ھاتووچۆی ھەولێر رایگهیاند لە سبەی رۆژی یەكشەممەوە ھەر شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی و سەرنشینەكانییەوە، پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن سزایان بەسەردا دەسەپێنن.
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە 2020/5/31 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ، کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە".

بابهتی پهیوهندیدار