هاوسه‌ری ئه‌و پۆلیسه‌ى پیاوه ره‌ش پێسته‌که‌ى كوشت داوای جیابوونه‌وه ده‌كات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كیلی چاوڤین به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و شاجوانی ولایه‌تی مینیستۆتا بووه هاوسه‌رى ئه‌و پۆلیسه‌ى له ئه‌مریکا پیاوێکى ره‌ش پێستى له‌سه‌ر جاده کوشت داواى جیابونه‌وه ده‌کات.
پۆلیسه‌كه دوای كوشتنی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێكی تردا له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئاژاوه‌كانی هێورنه‌كردووه‌ته‌وه و ئێستاش هاوسه‌ری پۆلیسه‌كه به‌ناوی كیلی چاوڤین، داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی ده‌كات.
دێریك چاوڤین، ئه‌و پۆلیسه بوو كه فلۆیدی كوشت و ڤیدیۆكه‌شی بڵاوكرایه‌وه، ئێستا كیلی چاوڤینی هاوسه‌ری ده‌ڵێت كه ئه‌و رووداوه تووشی شۆكی كردووه و چیتر نایه‌وێت له‌گه‌ڵ دیریكدا بژی و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێده‌كات.
كیلی چاوڤین به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و شاجوانی ولایه‌تی مینیستۆتا بووه بۆ ساڵی 2018 و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ دێریك چاوڤینی ئه‌فسه‌ری پۆلیس کردووه.
