به‌رپرسێکى باڵاى داعش ده‌ستگیرکرا دوو بۆمبى پێبووه پێشتر سێ برا و باوکى خۆیان ته‌قاندۆته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له به‌غدا به‌رپرسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا که دوو بۆمبى ئاماده‌کراوى پێبووه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و پێشتریش سێ برا و باوکى خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌غدا بڵاویانکردۆته‌وه ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 1شوباتى2020 " له باشورى شاری سامه‌را چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنیكى سه‌ربه پۆلیسى فیدراڵى، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كوژراوه و 5 ئه‌ندامى دیكه‌یان برینداربون، دواى روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له پارێزگاى به‌غدا به‌رپه‌رسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا، كه له پرۆسه‌ى ئازادكردنى موسڵدا برینداركرابو، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشیدا، دوو بۆمبی پێبوه و ئاماده‌كرابون بۆ ته‌قینه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش، پێشتر سێ براى له موسڵ خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باوكیشى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى ته‌قاندوه‌ته‌وه.
