توشبویه‌کی کۆرۆنا لەکەرکوک گیانی لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

تووشبویێکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا، کە لە نەخۆشخانە لە کەرەنتین بوو.

ئەو تووشبووەی کۆرۆنا تەمەنی 70 ساڵە، لە نەتەوەی تورکمانە و ئێوارەی شەممە، 30-5-2020 لە نەخۆشخانەی پیشەسازیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستداوە.

زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند "ئەو پیاوە بەتەمەنە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەسەختی هەناسەی داوە، بۆیە لەڕێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئۆکسجینی پێدراوە. هەرچەندە لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکی بووە، بەڵام لەدوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە گیانی لەدەستدا".

پیاوە بەتەمەنەکە دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی کەرکووک بووە و، ئێوارەی دوێنێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

تائێستا لە کەرکووک 72 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 59 کەسیان چاکبوونەتەوە و بەو پیاوە بەتەمەنەشەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار