ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: بێده‌نگى به‌رپرسانى سلێمانی و هه‌ولێر به‌رامبه‌ر تورکیا مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى هه‌رێمن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاوڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 31 ئایارى 2020 له‌راگه‌یاندراوێکدا له‌سه‌ر تۆببارانه‌که‌ى ئه‌م دوو سێ رۆژه‌ى حکومه‌تى تورکیا رایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باشوری كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی نادیموكراتی وابه‌سته‌یی و ناكۆكی و گه‌نده‌ڵی، گه‌لی باشوری كوردستانی روبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌و قه‌یرانكردۆته‌وه، نادادی ئابوری و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌ركوتی سیاسی و ئازادییه گشتییه‌كان بوه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه 29 ساڵه كه‌للـه‌ڕه‌قانه درێژه‌ی هه‌یه و ئاماده‌نییه گوێ بۆ داخوازیه‌كانی گه‌ل بگرێت".
راشیگه‌یاندووه" له‌كاتێكدا باشوری كوردستان له‌دۆخێكی وا پڕ له‌كێشه‌دا ژیان ده‌كات، داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌سود وه‌رگرتن له ناكۆكی و سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌یی و نادیموكراتیانه‌ی حزبه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان، باشوری كوردستانی به‌ته‌واوی بۆ واڵاكراوه و شكۆ‌و سه‌روه‌ری خاك و گه‌لی باشوری كوردستان كراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و حزبی كۆمه‌ڵێك بازرگانی سیاسی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ماوه‌ی ته‌نها چوار رۆژ و له 26ی ئایاردا فڕۆكه‌ی توركی داگیركه‌ر له‌سنوری سلێمانی له‌گوندی سه‌فره‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ماوه‌ت به‌دوری سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌سنوری توركیا به‌هاوكاری تۆڕی سیخوڕی ناوخۆیی به‌كرێگیراو سێ هاووڵاتی سڤیل و دوو گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-یه‌ره‌كه شه‌هیدكرد.
هه‌روه‌ها " له 30ی ئایاردا به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌رێمی بادینان له ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ربه‌قه‌زای ئامێدی، كوڕ‌و باوكێك به‌هێرشی فڕۆكه‌ی داگیركه‌ری تورك شه‌هیدكران، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاووڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردستانیان خستۆته‌به‌رده‌م قه‌یرانی كوشنده و چه‌قۆی داگیركاری".
له‌ماوه‌ى ئه‌م ودو سێ رۆژه‌ى دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له باشورى کوردستان توکریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سنورى بۆردومان کردووه و به‌هۆیه‌وه 5گه‌ریلا و شه‌رڤان شه‌هید بون و باوک و کورێکى مه‌ده‌نیش شه‌هیدبون.
