پۆمپیۆ و زه‌ریف له‌سه‌ر کوشتى پیاوه‌ ره‌شپێسته‌که‌ تانه‌ له‌یه‌کتر ده‌ده‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەهۆی کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە، پشێوی و خۆپیشاندان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، لە هەندێک ناوچەش دەیان مارکێت و شوێنی کار سووتێنراون و تاڵانکراون. بەشێک لە ئەمەریکییەکان، پۆلیس بە توندوتیژ و نایەکسان بەرامبەر بە رەشپێستەکان دەزانن.

جەواد زەریف لە توتێکدا لە رێگای دەستکاریکردنی وێنەیەک گاڵتە بە ئەمەریکا دەکات، بەوەی واشنتن باسی لە خۆپیشاندان لە ئێران دەکرد، بەڵام ئەمەریکا خۆی تووشی خۆپیشاندان بووە.

جەواد زەریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رەخنە لە حکومەتی ئەمەریکاش دەگرێت و دەڵێت، کاتی ئەوەیە دژی رەچەڵەکپەرستیی بوەستینەوە.

لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند "ئێوە هاوڕەگەزخوازەکان لە سێدارە دەدەن، بە بەرد ژنان دەکوژن و هەوڵی لەناوبردنی جووەکان دەدەن".

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی تویتێکی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رەوشی رەش پێستەکانی ئەمەریکا دەداتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار