سه‌رۆکوه‌زیرانى رۆمانیا بریارێکى ده‌رکرد و یه‌که‌م که‌سیش خۆى غرامه‌کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پاندوویه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا به 700 دۆلار غه‌رامه كرا.
ئاژانسی فه‌رمیی رۆمانیا بڵاویكرده‌وه كه لۆدۆفیك ئۆرپان، سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا سێ هه‌زار لیۆ كه ده‌كاته نزیكه‌ی 700 دۆلار غه‌رامه‌ی داوه، چونكه پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشێلكردنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا ئه‌وه بووه كه به‌بێ ده‌مامك له نووسینگه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ت دانیشتووه و جگه‌ره‌شی كێشاوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییا ته‌ندروستییانه‌یه كه به بڕیاری خۆی بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پاندووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار