سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى‌ په‌رله‌مان: له‌نزیک پێگه‌ى داعش پاڵاوگه‌یه‌کى نه‌وت دروستکراوه‌ چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلارى تێدا خه‌رج کراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان  رایگه‌یاند لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندا كار بۆ دروستكردنی پاڵاوگەیەكی نەوت دەكرێت كە نزیكە لە پێگەكانی داعش و ده‌ڵێت" چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلار تێدا خەرج كراوە".

شیرین ئەمین سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى فراکسیۆنى گۆران له‌په‌رله‌ماى کوردستان له‌ لێدوانێکدا به‌ سایتى هاوڵاتى وت"  لەنزیك ناوچەی پەڵكانە كە جێو پێگەی داعش و گروپە چەكدارەكانە كار بۆدانانی پاڵاوگەیەكی نەوت دەكرێت، که‌نزیکه‌ى ساڵێکه‌ کارى تێداده‌کرێت و چەندین ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج كراوە هەندێ جوڵە بۆ ئێمەی پەرلەمانتار جێی گومانن".

هەروەها سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى وتیشى“ئاشكرایە ناوچەی پەڵكانەی نزیك خورماتوو،سنوری شاخی غەڕە جێ پێگەی داعش و گروپە چەكدارەكانە، بەڵام لە نزیك ئەو ناوچەیە و لە ژێر دەسەڵاتی هەرێم، كار بۆ دانانی پاڵاوگەیەكی گەورەی نەوت دەكرێ و كاری تێدا دەكرێ".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باسی لەوەشكرد كە بەپێی بەدواداچوونەكانیان "ئەو پاڵاوگەیە زیاتر لە ساڵێكە كاری تێدا دەكرێ و زۆری نەماوە تەواو ببێت ".

شیرین ئەمین جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ “ئەوەی جێی گومانە، ئەو ناوچەیە نەوتی تێدا نیە، تا پاڵاوگەی بۆ دابنرێ، جگە لە ناوچەی پەڵكانەی ژێر دەسەڵاتی داعش نەبێ، یا دانانی پاڵاوگە بۆ پاڵاوتنی نەوتی كوێ یە؟ پاشان ناوچەكە كە لەڕووی ئەمنیەوە ئاڵۆزە، چۆن ئەو پارە زۆرە لەدروستكردنی پاڵاوگە لە ناوچەیەكی ناسەقامگیردا خەرج كراوە؟ ".

سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له‌وه‌ش دوا “ئەم پرسە زۆر نیشانەی پرس بەدوای خۆیدا دێنێت و ئێمه‌ سه‌رقاڵلى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى زیاترین و دواتر هه‌موو ورده‌کاریه‌کان ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌کان و شیکردنه‌وه‌ى پێویست بۆ درستکردنى پاڵاوگه‌یه‌کى له‌و شێوه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌وناچه‌یه‌دا! ”.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار