له17شارى ئه‌مریکا خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت به‌رێوه‌ده‌چێت و پۆلیس زیاتر له هه‌زارکه‌سیان ده‌ستگیرکردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆی پشێوییه‌كانی دوای كوشتنی جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته تائێستا له‌و 17 ناوچه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌زار و 400 كه‌سی ده‌ستگیر كردووه.
له 17 شار و ولایه‌ت و ناوچه‌ی ئه‌مریكا خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی هاوڵاتیان دژی كوشتنی پیاوه ره‌شپێسته‌كه ئه‌ندامدرا و ئاراسته‌ی ناڕه‌زاییه‌كان بۆ پشێوی و كاری تێكده‌ری و سوتاندنی بازاڕ و ئۆتۆمبیل و تاڵانكردنی كۆگاكان په‌ره‌ی سه‌ند.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران ده‌یه‌وێت ئاگر له بازاڕێك به‌ر بدات، به‌ڵام خۆی ده‌سووتێت، گرته‌یه‌كی دیكه‌ش پێكهه‌ڵپژانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسی پیشان ده‌دات كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران پۆلیسه‌كه به‌سه‌ر شه‌قامێكدا راده‌كێشێت.
بەهۆی کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە، پشێوی و خۆپیشاندان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، لە هەندێک ناوچەش دەیان مارکێت و شوێنی کار سووتێنراون و تاڵانکراون. بەشێک لە ئەمەریکییەکان، پۆلیس بە توندوتیژ و نایەکسان بەرامبەر بە رەشپێستەکان دەزانن.
