مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتی دهکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەكتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەنێرێت بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبهکهیهوه و دهڵێت" ەلومەرجێکی ناھەمواری ناوچەکە دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن">
مەکتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەکەیدا بۆ چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی رایدەگەیێنێت، بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن.
دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی٥ـی٢٠٢٠
