پارێزگاری سلێمانی: قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ کاریگه‌رى بۆ سه‌ر بژێوى ژیانى خه‌ڵک هه‌یه
"له‌ئێستادا ته‌نها مه‌ترسى کۆرۆنامان له‌سه‌ر نیه تا به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چاره‌سه‌رى بکه‌ین"
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له‌به‌ر پێویستى بژێوى هاوڵاتیان و کار‌و کاسبى خه‌ڵک قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌ک پێشتر راناگه‌یه‌نرێته‌وه‌و ده‌ڵێت" کارده‌کاته سه‌ر داهات و ئابورى ده‌وڵه‌تیش که دواجار بۆ خه‌ڵک خه‌رج ده‌کرێته‌وه".
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"ئێمه له‌سه‌ر دوو پێشنیار کارده‌که‌ین بۆ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێم و شارى سلێمانى به‌تایه‌تى، ئه‌ویش یه‌که‌میان له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى حکوه‌مته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌منیه‌کان و که‌رتى ته‌ندروستى چاودێرى وردى بارودۆخه‌که بکرێت و به‌دواداچونى به‌رده‌وام هه‌بێت وه رێکاره‌کانى خۆپارێزى توندتر بکرێته‌وه".
هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی وتیشى:" له‌هه‌ر شوێنێک قه‌ره‌باڵغى و تێکه‌ڵاوبون ى زۆر هه‌بوو، له‌هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان هه‌بێت ده‌بێت دابخرێت و دووه‌میش که زۆر گرنگه و کاریگه‌ریه‌که‌ى زۆر زیاتره پابه‌ندبونى هاوڵاتیانه و که گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان پابه‌ندبن و چونکه ئه‌م دۆخه‌که که‌وتۆته سه‌ر خه‌ڵک،".
پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" له‌ئێستادا ته‌نها مه‌ترسى کۆرۆنامان له‌سه‌ر نیه تا به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چاره‌سه‌رى بکه‌ین، به‌ڵکو ئێستا بۆته ئه‌وه‌ى بژێوى ژیانى خه‌ڵک و هاوڵاتیانى پێوه په‌یوه‌سته و داهات و ئابووریی ده‌وڵه‌ت که دواجار له‌خزمه‌تگوزارى و خه‌ڵکدا سه‌رف ده‌کرێته‌وه کارى تێده‌کات".
هاوکات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وتیشى" له‌م حاڵه‌ته‌دا باشترین ڕێگا لاى ئێمه ئه‌وه‌یه رێکاره‌کان توند که‌ینه‌وه و ئاستى خۆپارێزیش لاى هاوڵاتیان به‌رزبکرێته‌وه".
هەڤاڵ ئەبوبەكر دوباره ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه" تا که‌سێک هه‌ڵگرى ئه‌م ڤایرۆسه بێت و مه‌ترسى و هه‌ره‌شه‌ى ڤایرۆسه‌که به‌رده‌وامه و ئه‌وه هاوڵاتیان و ئێمه‌ین که ده‌بێت خۆمان بپارێزین و له‌هه‌موو وڵاتیشدا وایه که هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بن ئێمه ناگه‌ینه ئه‌نجامێکى باش".