وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: پاره نانێرین بۆ هه‌رێمى کوردستان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشکرای کرد"هیچ بڕه پاره‌یه‌کی تر بۆ هه‌رێمی کوردستان نانێرن تا ئه‌و کاته‌ی رێککه‌وتنی ته‌واو له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کرێت".
له راگه‌یاندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه به‌بڕیاری ناردنی موچه بۆ هه‌رێم به نوسراوی ژماره 802 له به‌رواری 19\5\2020 کراوه، له‌گه‌ڵیشیدا رونکراوه‌ته‌وه که "چیتر تا هه‌رێم و به‌غدا به فه‌ڕمی له‌سه‌ر کێشه ئابورییه‌کانى نێوانیان ڕێکده‌که‌ون پاره نانێرن".
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا داواکراوه، که ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ دۆخی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی ڕووبه‌روی حکومه‌ت بۆته‌وه.
دوێنێ ئه‌و 400 ملیار دیناره گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی کوردی به‌غداش داوایان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ دابین بکرێت.
