جوتیار عادل: له‌هه‌وڵداین موچه‌ى مانگى شوبات دابین بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان :" رایگه‌یاند بۆ موچه‌ى مانگى یه‌ک قه‌رزمان کردوه و کاریش ده‌که‌ن بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى دوو".
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 31ى ئایارى 2020 جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌و 400 ملیار دیناره کرد که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عیراقه‌وه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و رایگه‌یاند" بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى یه‌کى فه‌رمانبه‌ران له هه‌ندێک لایه‌ن قه‌رزمان کردووه بۆ دابه‌شکردنى موچه و ئێستاش کارده‌که‌ین بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران."
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا وتى:" پێشتریش باس له‌وه کراوه که شاندى حکومه‌تى هه‌ریم بۆ به‌غدا ده‌چن و دانوستان ده‌که‌ن، هه‌رێمى کوردستانیش پابه‌ندى لێکتێگه‌یستنى کۆتایى ساڵى 2019یه که باسى بودجه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى تێدا کراوه، پابه‌ندیشه به بنه‌ما یاساییه‌کان تا هه‌رێم شایسته داراییه‌کانى خۆى وه‌ربگرێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌روو گفتوگۆیه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بن وهه‌رکاتێکیش گونجاوبێت شاندى هه‌رێم ده‌چنه‌وه به‌غدا.
