سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌ت بۆ هاوڵاتى ئه‌و شوێنانه ئاشکراده‌کات له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا کراوه‌ده‌بن
"هۆشدارى توند ده‌داته نانه‌واکان نابێت راسته‌وخۆ نان بفرۆشن"

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌ت رایگه‌یاند نانه‌واکان کراوه‌ده‌بن به‌ڵام ناتوانن راسته‌وخۆ نان بفرۆشن ته‌نیا له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندیکردن و گه‌یاندنه‌وه ده‌بێت کاربکه‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" به‌پێى بارودۆخى تازه‌ى سنورى سلێمانى و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ له ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا ته‌نیا نانه‌واکان و عه‌لوه‌کان ده‌توانن کراوه‌بن و ئه‌وانه‌ش به‌رێنمایى تازه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوربین له‌هه‌ر قه‌ره‌باڵغیه‌ک و زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا".
رونیکرده‌وه و وتى" نانه‌واکان ته‌نیا ده‌توانن رۆژانه له 8بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ کراوه‌بن و خه‌ڵک په‌یوه‌ندیان پێوه بکات و ئه‌مانیش به گه‌یاندن نانه‌که بگه‌یه‌ننه ده‌ست هاوڵاتى بۆ ئه‌وه‌ى هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ک دروست نه‌بێت".
گۆران قادر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" له‌م ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه‌دا سۆپه‌رمارکێته‌کان ناکرێته‌وه، تا رۆژى شه‌شى حوزەیران، دواى ئه‌وه رێنمایى تازه ده‌رده‌کرێت".
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه عه‌لوه‌کان به‌رده‌وام کراوه ده‌بن و وتى" خاوه‌ن توێتا و شت فرۆشه‌کان ده‌توانن تا کاتژمێر 6ى ئێواره به کۆڵانه‌کاندا بگه‌رێنن، به‌ڵام به ره‌چاوکردنى وردى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان".
سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌ت باسى له‌وه‌شکرد له‌به‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان ده‌رمانخانه ئێشکگره‌کان ده‌توانن کراوه‌بن و کاربکه‌ن.
شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی حوزەیرانەوە تا کاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.
