مەسروور بارزانی: یەکێتی هاوبەشێکی گرنگى حکومهته

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی دەکات و دەڵێت " یەکێتی هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ".
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد و رایگهیاند " یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان".
ههر له پهیامهکهیدا راشیگهیاندووه " پێویسته ههموو لایهنهکان هاوکاربن تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە."
رۆژی 01-06-2020 ، 45 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت.
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/31
