گه‌ردونناسێكی هندستان پێشبینى کۆتایى هاتنى کۆرۆناى کرد‌و خۆشى به ڤایرۆسه‌که مرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گه‌ردونناسێكی هندستان پێشبینیی كرد له مانگی ئایاردا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام دوای تووشبوونی به ڤایرۆسه‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی تایمز ئۆن نیوز-ی هندستان هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی بی‌جان داروالا، گه‌ردوونناسی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكره‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆی بڵاوده‌كرده‌وه و باسی له هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و كاتی كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرد.
بی‌جان ده‌یوت "كۆرۆنا به‌هۆی چاوبرسێتی و خۆپه‌رستیی مرۆڤه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل هاتوه‌ته ناو خولگه‌ی زه‌وییه‌وه".
ده‌شیوت كه له مانگی ئایاردا كۆرۆنا كۆتایی دێت، چونكه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له نه‌خشه‌ی تایبه‌ت و خولگه‌ی گۆی زه‌وی ده‌چێته ده‌ره‌وه، پێویسته هه‌مووان له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه تا له كۆرۆنا به‌دوور بن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆچوونانه، داروالا خۆی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، هه‌ربه‌هۆی ڤایرسه‌كه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
