باکوری کوردستان: لهیهک گهرهک 55کهس توشى کۆرۆنا بون
تائێستا لە تورکیا و باکوری کوردستان 163 هەزار و 942 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە باکووری کوردستان لە گەڕەکێكی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران.
دوا ئەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای هاونیشتمانییەکی گەڕەکی سەرپ گوزەلی لە کایاپناری ئامەد پۆزەتیڤ دەرچوو، تیمەکانی تەندروستی دەستیانکرد بە گەڕان و پشکنینی ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ تووشبووەکە.
لە ئەنجامی پشکنینەکاندا 54 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران و تەواوی گەڕەکەکە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتینکرا. لەلایەکی دیکەوە لە 4 شارۆچکەی پارێزگای روها، دوای ئەوەی چەند تووشبوویەکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران 7 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.
لە پارێزگای مێردینیش دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی تەپەباشی سەر بە شارۆچکەی قۆسەر پۆزەتیڤ دەرچوو، ئەو باڵەخانەیەی ماڵی تووشبووەکەی لێدەمایەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین کرا.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، تائێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان 163 هەزار و 942 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیە 4 هەزار و 540 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 973 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
