کازمى ته‌حه‌دیاته گه‌وره‌که‌ى له‌باره‌ى موچه‌وه ده‌ستپێکرد
یه‌ک ملیۆن فه‌رمانبه‌رو بنديوار له‌قۆناغى یه‌که‌مى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌دا به‌رده‌که‌ون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ته‌حه‌دیاته گه‌وره‌که‌ى بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى و ده‌ستکارى کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت پله باڵاکان ده‌ستپێکردووه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت یه‌ک ملیۆن فه‌رمانبه‌ر بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌وانى له میدیاکانى عێراق بڵاوکراوه‌ته‌وه و باس له‌و قه‌یرانانه ده‌کات که به‌رۆکى عێراقى گرتووه.
راپۆرته‌که ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى کۆرۆنا و قه‌یرانى سیاسى و ئه‌منی، کێشه‌ى دارایى و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، یه‌کێکه له دیارترین ئه‌و قه‌یرانانه‌ى ته‌نگى به حکومه‌ت هه‌ڵچنیووه.
له راپۆرته‌که‌دا هاتووه که حکومه‌ته‌که‌ى کازمى تاکه بژارده بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان و ئه‌وانه‌یه که دوو موچه‌یان هه‌یه که ژماره‌یان زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س ده‌بێت و به‌ر ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یه ده‌که‌ون که مسته‌فا کازمى وه‌ک ته‌حه‌دیاتێکى گه‌وره ده‌ستى پێکردووه.
راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ساڵانه له عێراق به خاوه‌ن دوو مووچه و سێ مووچه ده‌درێت ده‌گاته زیاتر له 12 ملیار دۆلار.
راپۆرته‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌که له به‌رنامه‌ى کازمیدا مووچه‌ى بندیواره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ش ببڕێت که له مووچه‌یه‌ک زیاتریان هه‌یه و ژماره‌یان ده‌گاته نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن مووچه‌خۆر، ئه‌مه‌ش حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى روبه‌رووى ململانێیه‌کى توند ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به‌ر ئه‌و چاکسازى و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یه ده‌که‌ون.
