یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى عێراق به 21 دۆلار فرۆشراوه
داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی عێراق 2 ملیار‌و 91 ملیۆن دۆلار بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند له مانگی رابردوودا داهاتى فرۆشتنى نه‌وتیان 2 ملیار‌و 91 ملیۆن دۆلار بووه و زیاتر له 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له ئایاری رابردوودا تێکڕا 96 ملیۆن و 39 هه‌زار و 852 به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات هه‌نارده‌کراوه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه سێ ملیۆن و 545 هه‌زار و 431 به‌رمیل نه‌وتی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک هه‌نارده‌کراوه.
هاوکات جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رۆژانه 3 ملیۆن و 212 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراوه که به‌رمیلێک نه‌وت به 21.005 دۆلار فرۆشراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که کۆی داهاتی نه‌وت له مانگی رابردوودا دوو ملیار و 91 ملیۆن دۆلار بووه.
