429 که‌سى دیکه له‌عێراقدا وه‌ک تووشبوى کۆرۆنا تۆمار کرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 429 که‌سی تری به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگه‌یاند و به‌غدا زۆرترین تووشبووى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له 24 کاتژمێری رابردوودا 10 هه‌زار و 495 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: "له پشکنینه‌کاندا 429 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا".
تووشبووه‌کان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر شاره‌کاندا دابه‌شبوون:
به‌غدا/ ره‌سافه: 80 تووشبوو
به‌غدا/ که‌رخ: 47 تووشبوو
شاری پزیشکی به‌غدا: 45 تووشبوو
نه‌جه‌ف: 6 تووشبوو
به‌سره: 22 تووشبوو
سلێمانی: 102 تووشبوو
دهۆک: 2 تووشبوو
که‌ربه‌لا: 11 تووشبوو
دیاله: 4 تووشبوو
واسیت: 41 تووشبوو
بابل: 4 تووشبوو
دیوانیه: 8 تووشبوو
میسان: 38 تووشبوو
موسه‌نا: 13 تووشبوو
نه‌ینه‌وا: 6 تووشبوو
ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له هه‌مان ماوه‌دا 10 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه که دووانیان له به‌غدا- ره‌سافه و یه‌کێک له به‌غدا- که‌رخ و چواریان له شاری پزیشکی و له شاره‌کانی میسان، ئه‌نبار و سلێمانی-ش یه‌کی تووشبوویه‌ک گیانی له‌ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند که تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 868 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوه که سێ هه‌زار و 275یان چاکبوونه‌ته‌وه و 215یان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌وانی تر له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان.
