12 توشبوى دیکه‌ى کۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: 12 حاڵه‌تى دیکه‌ى توشبون به کۆرۆنا له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان تۆمارکرا.
ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشکرایکرد: له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و توشبوان، 12 توشبوى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌ستنیشانکران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به تووشبوه‌کان کردووه که حه‌وت ئافره‌ت و چوار پیاو و کچێکى گه‌نج، نۆ له توشبوان به‌رکه‌وتوى توشبوانى پێشون، دو توشبو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، یه‌ک توشبو له شارى به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و 12 توشبوه‌ى له گه‌رمیان تۆمارکراون دانیشتوى ئه‌م شوێنانه‌ن:
شه‌ش توشبوو دانیشتوى قه‌زاى کفری.
چوار توشبوو دانیشتوى قه‌زاى که‌لار.
یه‌ک توشبوو دانیشتوى شارى به‌غداد.
یه‌ک توشبوو دانیشتوى شارى تکریت.
