چیرۆکى ئه‌و گه‌نجه‌ى له سلێمانى به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا
نازه خوشکى هاوبیر بۆ هاوڵاتى : که‌س نه‌یزانى براکه‌م چۆن تووشى کۆرۆنا بووه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
" براکه‌م ته‌نیا به‌ردى گورچیله‌ى هه‌بوو فرێیدا بۆیه بردمانه نه‌خۆشخانه، که‌س نه‌یزانى چۆن توشى کۆرۆنا بووه"، نازه عومه‌ر،خوشکى هاوبیر ته‌مه‌ن 37 ساڵ که به کۆرۆنا گیانى سپارد، چیرۆکى که‌ره‌نتینه‌کردنى خێزانه هه‌شت ئه‌ندامیه‌که‌یى و گیانله‌ده‌ستدانى براکه‌ى بۆ هاوڵاتى ده‌گێرێته‌وه.
نازه تاقانه‌یه و پێنج براى هه‌یه، له‌گه‌ڵ دایکى و براژنى واته هه‌ر هه‌شت ئه‌ندامه‌که له 16ى ئایارى 2020 له پشکنیندا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن و که‌ره‌نتینه ده‌کرێن.
نازه عومه‌ر، برایه‌کى تر‌ى هه‌بووه بێجگه له هاوبیر، نه‌خۆشى سییه‌کانى هه‌بوه‌و به‌هۆیه‌وه له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا بارودۆخى تێکده‌چێت و له‌نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه رۆژانه براکانى چاودێرى ده‌که‌ن و له‌لاى ده‌مێننه‌وه.
هاوبیر عومه‌ر، ته‌مه‌نى 37ساڵه ماوه‌ى ساڵێکه له خێزانه‌که‌ى جیابۆته‌وه، دوو کوڕى هه‌بووه و پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى بووه له هێزه‌کانى 70 سه‌ر به به‌رگرى فریاکه‌وتن له فه‌رمانه‌ده‌یى ده‌وامى کردووه.
نازه خوشکى هاوبیر ته‌مه‌ن 24 ساڵ به هاوڵاتى وت:" هاوبیر ماوه‌ى سالێکه به‌ردى گورچیله‌ى هه‌بوه و له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا، دوو سێ جار سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى کردووه تا کۆتا جار به‌رده‌که‌ى فرێداوه، له‌دواى فرێدانى به‌رده‌که‌ى تۆزێک بێهێز بوو بۆیه دوو رۆژ له‌نه‌خۆشخانه مایه‌وه و هیچ کێشه‌ى تر‌ى نه‌بووه".
دایکى هاوبیر نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌یه و له‌وکاته‌دا ئه‌ویش بارى ته‌ندروستى ناجێگیر ده‌بێت و دواى مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه نازه و براژنه‌کانى به نۆره چاودێرى ده‌که‌ن، بۆیه دواى ده‌رکه‌وتنى برایه‌کى که کۆرۆنایه‌تى هه‌ر هه‌شت ئه‌ندامى خێزانه‌که‌ى که‌ره‌نتینه ده‌کرێن به‌وته‌ى نازه عومه‌ر خوشکى هاوبیر.
بوته‌ى نازه عومه‌ر، له 16ى ئایاره‌وه که له پشکنین ده‌رچووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان، دواى مانه‌وه‌ى چه‌ند شه‌وێک له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌شارى سلێمانى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى له‌سه‌رچنار ده‌کرێن.
" به‌داخه‌وه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى سه‌ره‌تا هیچ که‌س به‌لاماندا نه‌هات و چاودێرى نه‌کراین، به‌ڵام له19ى مانگه‌وه گه‌یاندراینه نه‌خۆشخانه‌که‌ى سه‌رچنار به ده‌ست خۆشیه‌وه زۆر چاودێرى ده‌کراین"، نازه عومه‌ر وا ده‌ڵێت.
برایه‌کى هاوبیر که سه‌ره‌تا توشى کۆرۆنا بووه به‌ڕێوه‌به‌رى پاککه‌ره‌وه‌ى یه‌کێکه له‌نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى به وته‌ى نازه گومان ده‌که‌ن له‌وێوه ڤایرۆسه‌که‌ى بۆ گوازرابێته‌وه.
خوشکه‌که‌ى هاوبیر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌دواى ئه‌وه‌ى ده‌رکه‌وت کۆرۆنایانه و وه‌ک هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه داخڵى نه‌خۆشخانه بون، هه‌مویان دۆخى ته‌ندروستیان هیچ کێشه‌ى نه‌وبوه و هیچ نیشانه‌یه‌کیان نه‌بوه ته‌نیا "هاوبیر عومه‌ر"که دواى دوو رۆژ ته‌ندروستى تێک ده‌چێت و ده‌برێته به‌شێکى تر و هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردى بۆ دابین ده‌کرێت.
نازه و دایکى و سێ براى له‌دواى مانه‌وه‌ى هه‌فته‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه که به‌رده‌وام رۆژانه دوو جار پشکنیان بۆ کراوه و نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه.
نازه له‌درێژه‌ى گێرانه‌وه‌ى چیرۆکى براکه‌یادا وتى" ئێمه هیچ ده‌رمانمان پێنه‌درا، ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌که‌دا که‌ره‌نتین کراین و هه‌شت رۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار ماینه‌وه و رۆژانه پشکنینمان بۆ دوباره ده‌کرایه‌وه و تا ئه‌و رۆژه‌ى له‌نه‌خۆشخانه ده‌رچوین"، وتیشى:"من خۆم له‌نه‌خۆشخانه‌که‌دا بوم، توشى بوى دیکه‌ى کۆرۆنا هه‌بون و ئه‌وه راستیه‌کى حاشا هه‌ڵنه‌گره".
له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وا بڵاوکراوه‌ته‌وه، خوشکى هاوبیر عومه‌ر، ئه‌و گه‌نجه‌ى به‌هۆى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا، یه‌کێک بووه له‌وانه‌ى باوه‌ڕى به کاریگه‌ریى کۆرۆنا نه‌بووه و پێشتر له پۆستێکى فه‌یسبووکدا باسى له‌وه کردبوو، خێزانه هه‌شت که‌سییه‌که‌یان له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى سلێمانى که‌ره‌نتینکراون، له پۆسته‌که‌یدا ده‌ڵێت "ته‌نیا بۆ پاره‌خواردن و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ئێمه‌یان که‌ره‌نتین کردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر وتیان نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا نه‌خۆشى لێیه، درۆ ده‌که‌ن، ئێمه سه‌لامه‌تین".
نازه رونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌داو په‌شیمانى له‌سه‌ر ده‌ربرى و وتى" من بۆیه ئه‌و پۆسته‌م کرد، له‌کاتێکدا ئێمه له‌ناو ئوتۆمبێلى فریاکه‌وتندا بوین، ده‌گوازراینه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ده‌رنه‌که‌وتبوو هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ین یان نا، گوێم لێ‌بوو له‌یه‌کێک له که‌ناڵه‌کان رایگه‌یاند هه‌شت توشبوى دیکه‌ى کۆرۆنا تۆمارکرا که ئه‌وه زۆر جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بوو بۆمن و زۆرم پێ‌ناخۆش بوو بۆیه ئه‌و پۆسته‌م کرد".
له‌ئێستادا دوو براژنى نازه و برایه‌کى ته‌نیا هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان و له ئوتێلى ته‌رخانکراو بۆ هه‌ڵگرانى ڤایرۆسه‌که له گوندى گه‌شتیارى سه‌ناریا که‌ره‌نتینه کراون.
جێگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه هاوبیر عومه‌ر به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا شه‌وى 2ى حوزه‌یرانى 2020 ، له‌هه‌رێمى کوردستاندا 973 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 14 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 346 که‌س له نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌و 434 که‌سیش به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه‌و نێردراونه‌ته ماڵه‌وه
هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" هاوبیر عومه‌ر راسته پێشتر به‌هۆى فرێدانى به‌ردى گورچیله له‌نه‌خۆشخانه‌ى شۆرش ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێک نیه له جۆره‌کانى نه‌خۆشى، ئه‌م گه‌نجه هیچ نه‌خۆشیه‌کى نه‌بوه و به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه".
رونیشیکرده‌وه" ئێمه ته‌نیا که‌سێک نه‌خۆشیه بۆماوه‌یى و درێژخایه‌نه‌کانى هه‌بوبێت به نه‌خۆشى هه‌ژمار ده‌کرێت، چونکه به‌ردى گورچیله هیچ کاریگه‌ریه‌کى نابێت له‌دواى فرێدانى".
هاوبیر عومه‌ر، چوار براى دیکه و خوشکێکى تاقانه‌ى هه‌بووه، ژیانى هاوسه‌رگیرى پێکهێناوه و خاوه‌نى دو منداڵه که ته‌مه‌نیان له نێوان دو ساڵ و 12 ساڵاندا بون، کوڕى خه‌باتکارى ناو حزبى پاسۆک عومه‌ر پاسۆک بوو.