کهنهدا بۆ ههر بهساڵاچویهک 500دۆلار خهرجدهکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بڕیاری دا بە بڕی 500 دۆلار هاوكاری بەساڵاچووانی وڵاتەكەی بكات و دهڵێت" ئەگەر لە ماڵەوە بن یا لە بنكەكانی سەرپەرشتی كۆمەڵایەتی ئەرك و ژیانیان ئاڵۆزتر بووە".
جەستۆن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی كەنەدا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئهمرۆ ههینى، 5 حوزهیرانى 2020 لە ئۆتاوای پایتەخت ڕایگەیاند" بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتای كورۆنا حكومەتی فیدراڵی بڕیاریدا بەساڵاچووان بە بڕی 500 دۆلار هاوكاری دەكرێت ، ئەم بڕیارەش لە دوو ڕۆژی داهاتوودا واتە لە 6 ی حوزەیران جێبەجێ دەكرێت".
ترۆدۆ وتی " چینی سینیەر (بەساڵاچووان ) بەهۆی پەتای COVID-19 ئەگەر لە ماڵەوە بن یا لە بنكەكانی سەرپەرشتی كۆمەڵایەتی ئەرك و ژیانیان ئاڵۆزتر بووە ، بۆ كڕینی دەرمان و كرێی گواستنەوەی خۆراك بۆ ماڵەكانیان خەرجی زیاتریان كەوتۆتە سەر و پێویستییان بە هاوسۆزی و شایستەی دارای زیاتر هەیە بۆیە حكومەت بڕیاری دا ئەو چینەی كۆمەڵگا لە هاوكاری ( OAS ) سوودمەند بن و پلان و بەرنامەی درێژخایەنی چارەسەرییان بۆ دابین بكرێت".
سەرۆك وەزیران ئاشكراشیكرد نزیكەی ( 6,7 ) شەش ملیۆن و حەوت سەد هەزار كەسی بەساڵاچوو سوودمەند دەبن لەم بڕیارە ، بۆ جێبەجێكردنی ئەم هاوكارییە حكومەت بڕی ( 2,5 ) ملیار دۆلاری تەرخان كراوە .
دیب شۆلت وەزیری سەرپەرشتی بەساڵاچووان لەم بارەوە وتی " بەپێی ئەم بڕیارەی حكومەت ، بەساڵاچووان بۆ یەكجاربڕی 300 دۆلاریان بۆ تەئمینی پیران ( OAS ) خەرج دەكرێت و 200 دۆلاریش دەچێتە سەر داهاتیان . شۆڵت وتیشی هەرچەند ئەم بڕە پارەیە هاوكارییەكی بچووكە بەڵام لە داهاتووشدا هاوكاری زیاتریان پێدەبەخشرێت و بەردەوام چاودێریان دەبین بۆ خزمەتكردنیان . شۆلت داواشی لە بەساڵاچووان كرد زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كورۆنا بن و لەماڵەكانی خۆیان بمێننەوە".
