پزیشکان: تا موچه وه‌رنه‌گرین ده‌وام ناکه‌ینه‌وه
پزیشکێک بۆ هاوڵاتى: پزیشک هه‌یه دینارى پێنیه له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه حاڵى ئێمه بێت ده‌بێت چینه‌کانى تر بارودۆخیان چۆن بێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پزیشكانی نیشته‌جێى خولاو و دێرین لە سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت و رایانگه‌یاند تا موچه وه‌رنه‌گرن ناچنه سه‌ر ده‌وامه‌کانیان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2020، ژماره‌یه‌ك له پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، نەخۆشخانەکانیان جێهێشت‌و بایکۆتیان راگەیاند، ئه‌و پزیشكانه داوادەکەن موچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت.
یاد زانا ، پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌سلێمانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێمه وه‌ک پزیشکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌هه‌مومانه مانمان گرتووه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رکه‌وته‌ى یه‌که‌مى کۆرۆناین و ده‌وامیشمان هیچ که‌منه‌کراوه‌ته‌وه و وه‌ک فه‌رمانبه‌رانى تر و له‌کاتێکیشدا موچه وه‌رنه‌گرین ئه‌مه یه‌کسانى نییه".
ئه‌م پزیشکه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد" ئێمه وه‌ک پزیشکه تازه دامه‌زراوه‌کان له‌مانگى 12وه کارده‌که‌ین، تائێستا دوو موچه‌مان وه‌رگرتووه، بۆیه له‌ئێستادا بریارمان داوه ئێمه 30 رۆژ کارده‌که‌ین دواى وه‌رگرتنى موچه ده‌بێت موچه وه‌ربگرین، وانه‌بێت مانده‌گرین تا موچه‌کانمان وه‌رده‌گرین ، چونکه ئێمه ژیانى خۆمان و که‌سوکارمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسیه‌وه بۆ ئیشێک که موچه وه‌رنه‌گرین بۆ بیکه‌ین".
لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 1000 پزیشكی نیشتەجێ هەن.
شەوی رابردوو پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، "بڕیارماندا لە رۆژی شەممە 6-6-2020 تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەتەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە چۆڵدەکەین. بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە".
محه‌مه‌د ئازاد، پزیشکى نیشته‌جێى دێرین له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه داواى مافێکى زۆر زۆر سه‌ره‌کى خۆمان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا به‌رده‌وام ده‌وام ده‌که‌ین، و زۆر ماندوو ده‌بین، به‌رده‌وام کارده‌که‌ین، بۆیه به‌بێ موچه‌ش زۆر زۆر بێزار ده‌بین".
به‌خه‌مێکى زۆره‌وه ئه‌م پزیشکه‌ى باسى له هاورێیه‌کى پزیشکى کرد‌و وتى" به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌دا پزیشکى هاورێم هه‌یه ژن و ماڵ و منداڵى هه‌یه دینارى پێنیه، جا له‌وڵاتێکدا دکتۆر پاره‌ى پێنه‌بێت ده‌بێت کارمه‌ند ، ئه‌وانه‌ى له‌ماڵه‌وه‌ن و بروانامه‌یان نیه ئه‌بێت چۆن بژین و بارودۆخیان چۆن بێت".چیبکات، فه‌رمانبه‌رانى تر چیبکه‌ن".
ئه‌م پزیشکه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" له‌که‌لاردا ئه‌مرۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان ده‌وامیان راگرتووه و تا موچه وه‌رنه‌گرن ده‌وام ناکه‌ن بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە. لەبارەی هەنگاوی دووەمی ئەو پزیشکانە لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچە، دکتۆر هاوژیر گوتی "تاوەکو مووچەمان پێنەدەن ناچینەوە دەوام، جا ئەگەر دوو تا سێ هەفتەی دیکەش بخایێنێت".
مانگرتن و دەوامنەکردنی ئەو پزیشکانە لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا رووی لە زیادبوون کردووە