په‌رله‌مانتارێکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێكی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند په‌رله‌مان گه‌نده‌ڵه و دژی خه‌ڵكه.
په‌رله‌مانتاره‌كه به‌ناوی یوسف كلانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكییه له په‌رله‌مانی عێراق و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی پشك پشكێنه باڵی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا گرتووه، بڕیارمدا ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه".
كلابی رایگه‌یاندووه كه "په‌رله‌مانی عێراق گه‌نده‌ڵه و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مان دژبه هاوڵاتیانی خۆیه‌تی".
هاوکات دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ متمانه‌به‌خشین به حه‌وت وه‌زیری حكومه‌تی كازمی به‌خشی كه له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه وه‌زاره‌ته‌كانیان به به‌تاڵی مابووه‌وه.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێك دژایه‌تیی خۆیان بۆ به‌شێك له‌كاندیده‌كانی كازمی ده‌ربڕی و پێیان وابوو كه به‌پێی پشك پشكێنه‌ی تایبه‌فی دیاری كراون.
