چوار توشبوی دیكە لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، چوار تووشبووی دیكە لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
وهزارهتى تهندروستى ئهمرۆ یهکشهممه، 7حوزهیرانى 2020 رایگهیاند"4توشبوى دیکه له پارێزگاى سلێمانى گیانلهدهستدا که پیاوک و سێ ئافرهتن".
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.
چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان لە دەستدا کە پیاوێك و سێ ئافرەت، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٧ حوزەیران ٢٠٢٠

بابهتی پهیوهندیدار