له‌ئه‌مڕۆوه خوێندکاران تاقیکردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌م ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 25 هه‌زار خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ش ته‌نیا له‌و وانانه ده‌بێت كه له وه‌رزی یه‌كه‌م لێی كه‌وتوون.
ئه‌و خوێندكارانه‌ی 12ی ئاماده‌یی كه له چوار وانه زیاتر كه‌وتوون و ژماره‌یان 25 هه‌زار خوێندكار ده‌بێت، تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ده‌كه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كانیش ته‌نیا له‌و وانانه ده‌بێت كه له وه‌رزی یه‌كه‌م لێی كه‌وتوون و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 10 نمره‌ش بۆ خوێندكارانی كه‌وتوو هه‌یه.
خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه: "له 11-7-2020 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی 12ی ئاماده‌یی ده‌بێت.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌مساڵ له 25-2-2020 وانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا، له كاتێكدا له ساڵانی رابردوو هه‌تا كۆتایی مانگی پێنج پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بوو.
