له‌هه‌ولێر 26که‌سى دیکه‌ توشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم تووشبوونی 26 كه‌سی نوێی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ش ته‌نها ئه‌مڕۆ له‌و شاره‌ 39 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پازدە پیاو و چوار ئافرەت و سێ کچی گەنج و چوار منداڵ، شازدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.

حەوت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێر.
پێنج تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز.
سێ تووشبوو دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی دارەتوو.
یەك تووشبوو دانیشتووی کەمپی دارە شەکران.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی شمام.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشی‌بوو دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیاران شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گەڵاوێز.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار