وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى: 35 پزیشک و کارمه‌ند توشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند تاکو ئێستا نزیکه‌ى 35حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ناو پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى تۆمارکراوه.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" تاکو ئێستا نزیکه‌ى 35حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ناو پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى تۆمارکراوه که توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون، به‌ڵام جیانه‌کراونه‌ته‌وه و چه‌ندى پزیشکه و چه‌ندى کارمه‌ندى ته‌ندروستى یه".
وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" له‌و ژماره‌یه پێم وابێت ژماره‌ى مارکه‌نده‌کان زیاتره له پزیشکان، ".
له‌باره‌ى زاراوه‌ى کارمه‌ندانى ته‌ندروستی محه‌مه‌د قادر، رونیکرده‌وه‌و وتى" کارمه‌ندان یارمه‌تیده‌رى پزیشک و په‌رستار و برینپێچ و هه‌مویان ده‌گرێته‌وه، که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى 35که‌سن".
تا ئێستا له‌هه‌رێمى کوردستان یه‌ک هه‌زار و 196 که‌س توشى کۆرۆنا بون و 448 توشبویان چاکبونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، له‌کاتێکدا 22حاڵه‌تى مردن تۆمارکراوه.
