وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند بڕیارێکى نوێى له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێکى چه‌ند خاڵیدا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان به قه‌ده‌غه‌کراوى ده‌مێنێته‌وه له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ناوخۆى ھه‌رێمى کوردستان چه‌ند بڕیارێکى نوێى له‌باره‌ى ھاتووچۆى ھاووڵاتییان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رکرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ھاتووه" قه‌ده‌غه‌ى ھاتووچۆى نێوان شاره‌کان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان درێژ ده‌کرێته‌وه و ھه‌روه‌ھا ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ى که رێگه‌پێدراون له کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و تا کاتژمێر 12ى شه‌وى 15/6/2020 داده‌خرێن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو رێگه‌پێدانى نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به‌پێى سیستمى ئه‌لیکترۆنى ده‌بێت له‌سه‌ر وێبسایتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌رله‌مانتارانى عێراق که نیشته‌جێى ھه‌رێمى کوردستانن، رێگه‌پێدراون به ھاتووچۆکردنى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و پارێزگاکانى عێراق به ره‌چاوکردنى رێنماییه‌کان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ راشیگه‌یاندووه، ھاتووکردنى ئاژانس و رێکخراوه‌کانى UN و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رێگه‌پێدراون له‌سه‌رتاسه‌رى ھه‌رێمى کوردستان. ھاوکات رێگه‌پێدانى کۆمپانیاکانى نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان ده‌درێت، به ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان.
له به‌شێکى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ى دانیشتووى ھه‌رێمى کوردستانن و له پارێزگاکانى عێراق گیریان خواردووه به‌ھۆى قه‌ده‌غه‌ى ھاتووچۆ، رێگایان پێده‌ده‌رێت بگه‌ڕێنه‌وه ھه‌رێمى کوردستان به مه‌رجێک پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنایان بپ بکرێت و تا ده‌رچوونى پشکنین که‌ره‌نتین ده‌کرێن.
وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به مه‌به‌ستى رێگه‌پێدان به کردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییانه‌ى که پێویستن بۆ ھاووڵاتییان و داخستنى ئه‌و شوێنانه‌ى که سه‌رپێچى ده‌که‌ن.
