90 له سلێمانى و 39 دیکه له هه‌ولێر تووشى کۆرۆنا بوون
24 کاتژمێرى رابردودا 133 توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراوه و پێنج که‌سیش گیانى له‌ده‌ستداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌که‌ش 133 توشبوو تۆمارکراو و له‌و ژماره‌یه 90 له سلێمانى و 39 له هه‌ولێره.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم:
ڕاگه‌یاندراوى ژماره (103)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
1. که‌ره‌نتین
تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٨١٥) هاووڵاتى “ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان” که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٧٧٦) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٠٦) له هه‌ولێر، (٣٣) له سلێمانی، (٥٣٧) له دهۆک. وه (١٢٠٣٩) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٥٥) هاووڵاتى بوو.
2. پشکنین
له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا: (١٧٧٤) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٦٩٢) هه‌ولێر، (٦٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (٢٠) گه‌رمیان، (٤) ڕاپه‌ڕێن. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٨٧٥٩٠) پشکنین بووه).
3. ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٥) گیان له‌ده‌ستدان، (١٣٣) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
• پارێزگاى هه‌ولێر (٣٩) پۆزه‌تیڤ: (٢٠) پیاو و (٧) ئافره‌ت و (٤) کچى گه‌نج و (٨) منداڵ، بیست و چوار تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون وه نۆ تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه و شه‌ش تووشبووى دیکه له بازگه‌ى دێگه‌ڵه دواى پشکنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون، دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى خانزاد، ژیان، نه‌ورۆز، گوندى ئینگلیزی، گه‌ڵاوێز،ھه‌ولێر سیتی، ئیسکان، ڕاپه‌ڕین، ئاشتى ٢، ناحیه‌ى داره‌توو، ناحیه‌ى خه‌لیفان، ناحیه‌ى که‌سنه‌زان، که‌مپى داره شه‌کران، گوندى شمام، قه‌زاى کۆیه، قه‌زاى چۆمان سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر.
• پارێزگاى سلێمانى (٩١) پۆزه‌تیڤ و (٥) گیان له‌ده‌ستدان:
شارى سلێمانى (٦٧) پۆزه‌تیڤ و (٥) گیان له ده‌ستدان: (٣٩) پیاو و (٢٤) ئافره‌ت و (٢) کوڕى گه‌نج و (٢) منداڵ، سێزده تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون وه تووشبووانى تر نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه، سێ تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنچوێن، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، شه‌ست تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانی، یه‌ک تووشبووى نوێ گیانى له ده‌ستدا و چوار له تووشبووانى پێشوو که له‌سه‌ر ئامێرى هه‌ناسه‌دان بوون گیانیان له ده‌ستدا.
ئیداره‌ى گه‌رمیان (٢٠) پۆزه‌تیڤ: (١٠) پیاو و (٢) ئافره‌ت و (٢) کوڕى گه‌نج و (٦) منداڵ، دوو تووشبوو پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستین به‌رکه‌وتووى تووشبووانن و تووشبووه‌کانى دیکه به‌رکه‌وتووى دوو تووشبووه‌ن که له شارى به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه و داوه‌ت و مێواندارى جه‌ژنیان کردووه.
ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین (٤) پۆزه‌تیڤ: پیاوێک و (٢) ئافره‌ت و کوڕێکى گه‌نچ، تووشبووێکیان نیشانه‌ى نه‌خۆشى ھه‌یه، تووشبووانى تر ھه‌مووى به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین له قه‌زاى ڕانیه، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى سه‌رده‌م له قه‌زاى ڕانیه، یه‌ک تووشبووى دانیشتووى گه‌ڕه‌کى مامۆستایان له چواڕقوڕنه.
• پارێزگاى دهۆک (٣) پۆزه‌تیڤ: ئافره‌تێک و کچ و کوڕێکى گه‌نج ، ھه‌موو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دانیشتووى ناو شارى دھۆکن.
4. ئامارى گشتی
کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٢٢٢) تووشبوو، له‌نێویاندا (٢٤) مردن هه‌یه و (٤٤٨) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٧٥٠) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
٧ى حوزه‌یران ٢٠٢٠
facebook sharing button Sharetwitter sharing button Tweetpinterest sharing button Pin
