فۆتۆ: ته‌رمى ئه‌و کچه کورده دۆزرایه‌وه که میلیشیاکانى تورکیا رفاندبوویان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى دوو رۆژ له رفاندنى له‌لایه‌ن میلیشیا سورییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا، ته‌رمى ئه‌و کچه هه‌رزه‌کاره کورده دۆزرایه‌وه که ته‌مه‌نى 16 ساڵه و گروپى به‌رخودانى عه‌فرین به‌ڵێنى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى داوه به‌هۆى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ 7ى حوزه‌یرانى 2020 رێکخراوى مافه‌کانى مرۆڤ له شارى عه‌فرینى رۆژئاڤاى کوردستان ئاشکرایکرد:" کچه کورده‌که به‌ناوى مه‌له‌ک نه‌بى خه‌لیل له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیاوه رفێنراو و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له‌ناو زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانى شارى عه‌زاز دۆزراوه‌ته‌وه".
میدیاکانى رۆژئاڤاى کوردستان ئاماشکرایانکردووه که مه‌له‌ک له رۆژى 23ى مانگى رابردوو له‌لایه‌ن میلیشاکانى سوڵتان مورادى سه‌ربه تورکیا دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌که‌شى له گوندى فریزیه‌ى شارى عه‌زاز به‌جێهێڵدراوه.
میلیشیاکانى تورکیا به‌رده‌وامن له رفاندن و کوشتنى کوردانى رۆژئاڤا له عه‌فرین و گروپى به‌رخودانى عه‌فرین به‌ڵێنى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى داوه به‌هۆى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت.
