مامۆستایه‌کی ئاینی تووشی کۆرۆنا بوو و به‌هۆیه‌وه ئه‌م دوو مزگه‌وته داده‌خرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان رایگه‌یاند مامۆستایه‌کی ئاینی تووشی کۆرۆنا بوو و به‌هۆیه‌وه دوو مزگه‌وت داده‌خرێن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2020سه‌باح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان، له راگه‌یه‌نراوێکدا وتی: "به‌هۆى توشبونى مامۆستایه‌کى نوێژخوێن به ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌ردوو مزگه‌وتى (شێخ ئیبراهیم) له گه‌ڕه‌کى بنگرد و (شێخ عه‌بدولقادرى گه‌یلانی) له گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى که‌لار بۆ ماوه‌یه‌کى نادیار داده‌خرێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌یان ئه‌وه‌یه که ئه‌و مامۆستا ئاینییه له‌و دوو مزگه‌وته نوێژى کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان داواشی له نوێژخوێنانى ئه‌و دوو مزگه‌وته کرد که ئه‌وانه‌ى به‌که‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌دا هه‌بوه که ناوى (فه‌لاح حه‌سه‌ن)ـه، پشکنینى تاقیگه‌یى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئایا تووشی ڤایرۆسه‌که نه‌بوون.
سه‌باح محه‌مه‌د راشیگه‌یاندووه که "تکایه ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ئه‌م دوو سێ ڕۆژه نوێژى له‌و دوو مزگه‌وته کردوه و به‌رکه‌وتنى هه‌بوه له‌گه‌ڵیدا، له خه‌سته‌خانه‌ى که‌لار فه‌حصى خۆى بکات".
