هه‌زارو 268 که‌سى دیکه له‌عێراقدا وه‌ک تووشبوى کۆرۆنا تۆمارکرا
28 تووشبووى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 1268 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون و 28 توشبوى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 282 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 1268 حاڵه‌تى دیکه‌ى توشبون به کۆرۆنا تۆمارکراون به‌مشێوه‌یه:
به‌غدا: 605 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف: 28 حاڵه‌ت، به‌سره: 121 حاڵه‌ت، سلێمانی: 91 حاڵه‌ت، هه‌ولێر: 39 حاڵه‌ت، دهۆک: 3 حاڵه‌ت، که‌ربه‌لا: 28 حاڵه‌ت، واست: 97 حاڵه‌ت، که‌رکوک: 3 حاڵه‌ت، دیاله: 1 حاڵه‌ت، بابل: 43 حاڵه‌ت، میسان: 39، دیوانیه: 40 حاڵه‌ت، زیقار: 68 حاڵه‌ت، موسه‌ننا: 12، سه‌ڵاحه‌دین: 25 حاڵه‌ت، ئه‌نبار: 22 حاڵه‌ت، نه‌ینه‌وا: 3 حاڵه‌ت.
به‌پێى به‌یاننامه‌که هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 28 توشبوى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه: به‌غدا: 16 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت، سلێمانی: 5 حاڵه‌ت، که‌رکوک: 1 حاڵه‌ت، واست: 1 حاڵه‌ت، دیوانیه: 1 حاڵه‌ت، به‌سره: 1 حاڵه‌ت، میسان: 1 حاڵه‌ت، بابل: 1 حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها به‌پێى ئاامره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا 282 حاڵه‌تى چاکبونه‌وه له نه‌خۆشى کۆرۆنا تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: به‌غدا: 237 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت، به‌سره: 15 حاڵه‌ت، که‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت، دیاله: 1 حاڵه‌ت، واست: 2 حاڵه‌ت، نه‌ینه‌وا: 20 حاڵه‌ت، میسان: 4 حاڵه‌ت.
کۆى توشبون به کۆرۆنا گه‌یشتۆته 12 هه‌زار و 366 که‌س و له‌وانه 346 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و پێنج هه‌زارو 186 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه و 69 که‌سیان دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره.
