سێ فه‌رمانگه‌ى دهۆک و 506 فه‌رمانبه‌ر که‌ره‌نتین کران

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ژمارەیەک فەرمانبەر لە سێ فەرمانگەی سنووری پارێزگای دهۆک، بەهۆی ئەوەی بەرکەوتەی سێ تووشبووی کۆرۆنان، کەرەنتین دەکرێن.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی داوەتێکەوە 52 کەس لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە سێ کەسیان فەرمانبەر بوون لە سێ فەرمانگەی سنووری پارێزگاکە، دوای ئەوەی دەوامی فەرمی دەستیپێکردەوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە تووشبووانە هەبووە، کەرەنتین کراون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک کەرەنتین کراون، 506 کەسن، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لە کەرەنتینکردن لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژانە 400 بۆ 600 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێن، بەپێی نوێترین ئاماریش تا ئێستا 102 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، 26 تووشبوویان چاکبوونەتەوە. هه‌روه‌ك چوار لە تووشبووانی کۆرۆنا رەوشی تەندروستییان باش نییە و پێویستیان بە ئۆکسجینە.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا هەزار و 310 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 458 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار