لەگەرمیان 12 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگهیاند 12 كەسی دیكە لە گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ رایگهیاند نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد
وەزارەتی تەندروستی ٨ حوزەیران ٢٠٢٠
