ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى: سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆ ده‌کات

"دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ باسکردنى موچه‌ نه‌بێت نه‌کرێت باشتره"

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند ئ سه‌رۆکى په‌رله‌مان  به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێت" دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و موچه‌ نه‌بێت، دانیشتن نه‌کرێت باشتره".

ئەمڕۆ کاتژمێریه‌ک  دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكەن. ھەروەھا كۆمەڵێك پێشنیاز بۆ كارنامەی كۆبوونەوەكانی داھاتوو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراون.

زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌ فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مان له‌ لێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى وت" ئه‌مرۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌رنامه‌رێژى ده‌کرێت بۆ کوبونه‌وه‌ى ئاسایى په‌رله‌مان ‌و به‌رده‌وامى کۆبونه‌وه‌کان به‌ڵام دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و موچه‌ نه‌بێت، دانیشتن نه‌کرێت باشتره".

ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد"ریواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مان  به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ده‌کات".

له‌مانگى ره‌مه‌زاندا مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرنى نیۆى عێراق، ره‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر ناردنى 400ملیار دینار بۆ هه‌رێم بۆ دابه‌شکردنىم وچه‌ى مانگى نیسان، هاوکات حکوه‌متى هه‌رێمیش رایگه‌یاند به‌گه‌یشتنى ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌وله‌ویات بۆ موچه‌یه‌ و بۆ موچه‌ ته‌رخانده‌کرێت.

سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه‌" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حکومه‌ت خۆى بریاریداوه‌ هه‌ر بره‌ پاره‌یه‌ک بێت له‌ به‌غداوه‌ و هه‌ر بره‌ پاره‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا بێت بۆ موچه‌ ته‌رخانده‌کرێت، واته‌ له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاته‌وه‌ بێت  ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌یه‌".

جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌" ده‌بێت حکومه‌ت هه‌ر بره‌ پاره‌یه‌کى بێته‌ به‌رده‌ست بۆ موچه‌ ته‌رخانی بکات و سه‌رفى بکات، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تى دارایى لیستى موچه‌ى رانه‌گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ چاوه‌رێین خشته‌ى موچه‌ رابگه‌یه‌نێت چونکه‌ ئه‌وه‌ چوار‌مانگه‌ به‌دوو مانگ جارێک موچه‌ دابه‌شده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و موچه‌ نه‌بێت، دانیشتن نه‌کرێت باشتره‌".  

هاوکات سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ کۆنگره‌یه‌ىک رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ناکه‌ن.

روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، له‌ په‌رله‌امنى کوردستان، له‌ لێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى وت"ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵ به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناکه‌ین، تا شکۆ بۆ په‌رله‌مان ناگه‌رێته‌وه‌، بەرنامەی کاری لێپرسینەوە نەبێت لە حکومەت، ئەوان بەشداری تێدا ناکەن.

رونیکرده‌وه‌ وتى" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌لسوکه‌وت به‌هه‌موو بریاره‌کانى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌کات وه‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌ربه‌خۆ نیه‌ له‌ بریاردان و به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆش  کارناکات، بۆیه‌ تا له‌و رواونه‌وه‌ چاک نه‌کرێت و شکۆى خۆى وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ به‌شدارى هیچ دانیشتنێک ناکه‌ین".

ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ وتیشى" وه‌ک فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد قسه‌مان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى تریش کرد، بۆئه‌وه‌ى  سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایى بێنه‌ په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ بکرێت و پرسیارى خۆمان و هاوڵاتیان بکه‌ین و بارودۆخى ئه‌و 400ملیاره‌ و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ڵام وه‌ربگرین ، به‌ڵام تائێستا سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ند نه‌بوه‌ بێنه‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت په‌رله‌مان ناتوانێت لیپێچینه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت بکات".

له‌باره‌ى 400مایاره‌که‌وه‌ ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه‌" به‌پێى زانیارى فراکسیۆنه‌که‌ى  ئێمه‌  حکومه‌ت ده‌لێت ئه‌و 400ملیاره‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ قه‌رز، به‌ڵام  ئه‌وه‌ جێگاى قبوڵ نیه‌،  چونکه‌ پاره‌که‌ به‌ به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هاتووه‌".

جه‌لال محه‌مه‌د، بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، له‌ لێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به‌ کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان وتى" وابریاره‌ هه‌موو سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان به‌شدارى بکه‌ن و بێم وانیه‌ فراکیۆنێک هه‌بێت به‌شدار نه‌بێت".

ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" ئاماده‌سازى ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا  په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ى خۆى بکات".

جه‌ختى له‌وه‌کره‌دوه‌""په‌رله‌مان له‌رێگه‌ى لیژنه‌ تایبه‌ته‌کانى ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، کاریان کردووه‌ و بریاره‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌مدا بخرێته‌ روو نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌و 400ملیاره‌ و به‌ڵکو کۆى موچه‌ و کێشه‌کانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بکرێت". 

ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ به‌هۆى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌امن راوه‌ستاوه‌، ته‌نیا له‌ 7ى مانگى رابردو کۆبونه‌وه‌یه‌ک کرا به‌بێ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، سۆران عومه‌ر، و به‌ ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامان پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا. 

 


 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار