یه‌کێتى ده‌یه‌وێت پۆسته‌کان له‌ به‌غدا پڕبکاته‌وه‌

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: ده‌بێت وه‌فدێکى باڵا له‌هه‌رێم و ناوه‌ند کۆتایى به‌ کێشه‌ى بودجه‌ و موچه‌ له‌به‌غدا بهێنن

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند له‌ دواى پێکهاتنى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌بێت کاربکرێت بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌کان له‌ به‌غدا ‌و  ده‌ڵێت" پێویست به‌وه‌ ده‌کات  کوتله‌ى کوردستانى دروست ببێت‌ حزبه‌ سیاسیه‌کان پێکه‌وه‌ بن ".

جوان ئیحسان فوزی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى وت" له‌دواى حکومهتى تازه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بێته‌وه‌ پێشه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌  هاوسه‌نگى پێکهاته‌کان و وردبینى سیاسى  له‌سه‌ره‌‌ بۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌کات کوتله‌ى کوردستانى دروست ببێت واته‌ حزبه‌ سیاسیبه‌کان پێکه‌وه‌ بن  بۆیه‌ که‌ به‌ جیا جیا حزبه‌کان قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن، به‌شێکى باشى له‌وپۆستانه‌ى که‌ هه‌قى خۆمانه‌ له‌ه‌دستمان ده‌چێت".

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنى پۆسته‌کانى کورد له‌ به‌غدا ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌شکرد" ئه‌و پۆسته‌ باڵایانه‌ هه‌یانه‌ ده‌بێت‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا و به‌شێکیشى له‌ناو په‌رله‌ماندا پێویستى به‌ ده‌نگدانه‌ و یه‌کلابکرێنه‌وه‌، بریاری لێبدرێت، و کامه‌ش به‌پێى موسده‌قیه‌تى کورد وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکى نێوان کوتله‌کان و رێکنه‌که‌وتنى دواخرا بۆ 20ى10 هه‌مان ساڵى رابردوو، به‌ڵام ئه‌وکاتیش به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌، بۆیه‌ دۆسیه‌که‌ دواخرا".

له‌باره‌ى ژماره‌ى پۆسته‌کانى کورده‌وه‌ له‌ به‌غدا وتى" ژماره‌ى پۆسته‌کان پێویست به‌وه‌ ده‌کات داتاى وردى له‌سه‌ر هه‌بێت، بۆیه‌ هه‌ر ژماره‌یه‌ک بوترێت له‌وانه‌یه‌ ورد نه‌بێت بۆیه‌ له‌راستیدا ژماره‌یه‌کى زۆرى پۆسته‌کان ئیسدیقاقى کورده‌ چونکه‌ عێراق ده‌وڵه‌تى هه‌موو پێکهاته‌کانه‌، بۆیه‌ نابێت شتێکى نامۆبێت که‌ کورد له‌ پۆستێکى باڵادا بێت، چونکه‌ له‌کۆتایدا ئه‌ویش هاوڵاتیه‌کى عێراقییه‌".

جوان ئیحسان وتیشى" خۆى پێویسته‌ و ده‌بێت وه‌فدى هه‌رێم له‌هه‌فته‌ى داهاتوددا بێنه‌ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر به‌رنامه‌ى خۆیان، به‌ڵام به‌پێى بارودۆخه‌که‌ و که‌ حکومه‌تى کازمیش ته‌واو پێکهاتووه‌ پێویسته‌ بێنه‌وه‌ و چونکه‌ ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه‌ ته‌شکیلیه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى گۆراوه‌ و به‌ وه‌زیره‌که‌شیه‌وه‌ و بۆیه‌ دانوسان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌بێت بۆ رێککه‌وتنه‌کان و شایسته‌ داراییه‌کانى هه‌رێم و داهاتى هه‌رێمیش بۆ حکوه‌متى ناوه‌ندى، بۆیه‌ ده‌بێت وه‌فدێکى باڵا له‌ حکومهتى هه‌رێم و وه‌فدێکى باڵا له‌ حکومهتى ناوه‌ندى باس له‌م دۆسیه‌یه‌ بکه‌ن بۆ کۆتای هاتنى ئه‌م کێشه‌یه‌".

 سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 10حوزه‌یران سه‌ردانى وه‌زیرى دادیان کردووه‌ و وتى" ئێمه‌ وه‌ک کارى په‌رله‌مانى خۆمان سه‌ردانى وه‌زیرى دادمان کرد، هه‌م بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ و هه‌م بۆ چاودێریکردنى کارى په‌رله‌مانى خۆمان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى که‌ په‌یوه‌ستن به‌کارى په‌رله‌مانى خۆمانه‌وه‌ و وه‌ک کارى حکومى".

سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى باس کرد" له‌ سه‌ردانه‌که‌ماندا باسى دۆخى زیندانیانمان کرد به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ى ئێستا که‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر بڵاوه‌ و ئه‌وه‌ش ڤایرۆسێکه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و له‌ناو زیندانه‌کاندا ناتوانرێت رێنماییه‌کان په‌یره‌و بکرێت به‌تایبه‌ت که‌ له‌ ژورێکدا چه‌نده‌ها که‌سى تێدایه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌و کاتانه‌دا ڤایرۆس به‌ ئاسانى ئاڵوگۆر ده‌کات و بۆ پاراستنى ژیانى زیندانیه‌کان و سه‌لامه‌تیان و بارى ته‌ندروستیان له‌ ئه‌ستۆى ده‌وڵه‌ته‌، چونکه‌ ئه‌وان سزایه‌کیان وه‌رگرتووه‌ که‌ سه‌ربه‌ستى لێسه‌ندونه‌ته‌وه‌ ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار