هاوڵاتى زانیارى نهێنى له‌سه‌ر رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ئاشکرا ده‌کات
"هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌دات و به‌غدا 500 ملیارى مانگانه‌ى بۆ ده‌نێرێت"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که "هه‌رێم و به‌غدا نزیکن له رێکه‌وتن به‌وه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌دات و به‌غدا 500 ملیارى مانگانه‌ى بۆ ده‌نێرێت"، سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات.
19ى حوزه‌یران دوا واده‌یه له‌به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستاندا بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و بریاره له دوو رۆژى داهاتوودا وه‌فدێکى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکات و رێککه‌وتنه‌که واژۆ بکه‌ن.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌رێمى کوردستان هیچ بژارده‌یه‌کى دیکه‌ى له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنى موچه جگه له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌وه‌نده‌ى زانیارمان هه‌یه ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى عێراق مانگانه 500 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌نێرێت و له‌به‌رانبه‌ردا 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و داهاتى ئتیحادى ده‌وێت، به‌ڵام هه‌رێم داواى 600 ملیار دینارى مانگانه‌ى کردووه‌و به‌غدا رازى نه‌بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى عێراق ده‌توانێت زۆر رێگا بگرێته به‌ر ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێککه‌وتن ره‌تبکاته‌وه، وتیشى:" عێراق ده‌توانێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات ئه‌وکات هه‌رێم نه‌وت له‌کوێوه ده‌فرۆشێت".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار‌و ورد له گفتوگۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق کۆمه‌ڵێک زانیارى نه‌بیستراوى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌به‌ر هه‌ستیارى کاره‌که‌ى نه‌یوست ناوى بهێندرێت و به‌هاوڵاتى وت:" به‌ڵێ عێراق و هه‌رێم نزیکن له رێککه‌وتن و پێش ته‌واوبونى ئه‌و واده‌یه‌ى دانراوه رێککه‌وتن ده‌کرێت که به‌غدا مانگانه 500 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى پێنج خاڵه گومرگى فه‌رمى ده‌وێت".
له‌هه‌رێمى کوردستاندا 29 خاڵى گومرگى هه‌یه‌و له‌لایه‌ن به‌غداوه ته‌نها پێجیان به فه‌رمى ناسێندراوه که بریتین له( ئیبراهیم خه‌لیل، حاجى ئۆمه‌ران، په‌روێزخان، باشماخ).
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان داواى له‌به‌غدا کردووه خۆیان نه‌وته‌که بفرۆشن و داهاته‌که راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تى ره‌تکراوه‌ته‌وه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت نه‌وته‌که بفرۆشێت و داهاتى بۆرى و کۆمپانیاکان و تورکیاى لێبدات و ئه‌وه‌ى مایه‌وه بیداته عێراق، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تى ره‌تکراوه‌ته‌وه".
له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 38 دۆلار‌و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، "حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 12 دۆلار که‌متر له نه‌وتى برێنت ده‌یفرۆشێت، به‌ڵام عێراق به حه‌وت دۆلار که‌متر له نه‌وتى برێنت نه‌وته‌که‌ى ده‌فرۆشێت"، سه‌رچاوه‌که‌ى هاوڵاتى واى وت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژى 2ى نیسانى 2020 په‌یره‌وێکى بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌رکردووه‌و ده‌بێت له‌ماوه‌ى سێ مانگدا ده‌ست به جێبه‌جێکردنى یاساکه بکات.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌که حکومه‌تى هه‌رێم له 2ى ته‌موزى ئه‌مساڵدا ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات، وتیشى:" به‌ناوى رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌وه ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئاسایى ده‌بردرێت، بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رێک حه‌وت ده‌رماڵه‌ى هه‌یه پێنجیان ده‌برێت و دوانى بۆ ده‌هێلێته‌وه".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى کرده‌وه‌و وتى:" ئه‌وه‌نده‌ى بزانم ئه‌وانه‌ى موچه‌یان له خوار 600 هه‌زار دیناره‌وه‌یه ده‌ستکارى ده‌رماڵه‌کانیان ناکرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى موچه‌کانیان له‌سه‌رو 600 هه‌زار دیناره‌وه‌یه ده‌ستکارى ده‌رماڵه‌کانیان ده‌کرێت و به رێژه‌یى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که چۆن له کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه جێبه‌جێکرا به‌پێى که‌م و زۆرى موچه پاشه‌که‌وت له موچه‌کان کرا، برینى ده‌رماڵه‌کانیش هاوشێوه‌ى ئه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام" له‌چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازیدا و سه‌رجه‌م بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى موچه‌کانیان ده‌بردرێت، واتا ئه‌وه‌ى شایسته‌ى موچه نییه‌و تا ئێستا وه‌ریگرتووه له دوو مانگى داهاتوودا ئه‌وه‌ى نامێنێت".