ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى: حکومه‌ت پێچه‌وانه‌ى بریاره‌که‌ى خۆى ئه‌وله‌ویاتى داوه‌ته قه‌رز نه‌ک موچه
"په‌رله‌مانتاران به‌دواداچون ده‌که‌ن بۆ 400ملیار دیناره‌که و داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه بکات "
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى رایگه‌یاند حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى پێشووتردا خۆى بریاریدا هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێته ده‌ستیان ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌یه و له موچه‌دا خه‌رج ده‌کرێت و ده‌ڵێت" ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ى بریاره‌که‌ى خۆى بوو بۆیه حکومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تى داوه‌ته قه‌رز نه‌ک موچه".
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى پێشووتردا خۆى بریاریدا هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێته ده‌ستیان ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌یه و له موچه‌دا خه‌رج ده‌کرێت، بۆیه که 400ملیارۆه‌که هاتووه ده‌بوایه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه بوایه، وه‌ک بریاره‌که‌ى خۆى، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تى نه‌داوه به موچه، بۆیه کێشه و هه‌ڵه‌کانى حکومه‌ت له‌ئه‌وه‌دایه بریاره‌کانى خۆى جێبه‌جێبکردایه، واته ژیانى خه‌ڵک و قه‌رزى فه‌رمانبه‌ران گرنگه یان قه‌رزى کۆمپانیاکان و ئه‌وانه‌ى که خۆیان باسى ده‌که‌ن".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌ه‌و وه‌ک په‌رله‌مانتاران به‌دواداچونیان ده‌بێت بۆ ئه‌م پرسه و وتى" پرسیار له‌حکومه‌ت ده‌که‌ین و ده‌بێت وه‌ڵامى پرسیاره‌که‌ش بداته‌وه که 400ملیاره‌که چی لێهاتووه?، چونکه 400ملیاره‌ته که هاتووه ته‌نیا بۆ موچه‌یه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بریاره‌که‌ى خۆشى پێجێبه‌جێناکرێت بۆیه ده‌بێته ئه‌رکى ئێمه که به‌دواداچون بکه‌ین".
ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى حکوه‌متى هه‌رێمى کوردستان، رونکردنه‌وه‌یه‌کى سه‌باره‌ت به 400ملیار دیناره‌که‌ى که له به‌غداوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نێردرابوو بڵاوکرده‌وه و کاردانه‌وه‌یه‌کى زۆرى به‌دوای خۆیدا هێنا.
زیاد جه‌بار، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد " رونکردنه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت هیچ پێویست به به‌ڵگه ناکات، چونکه خۆى پێشتر بریاریداوه و به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى بریاره‌که‌ى خۆى ده‌ڵێت، قه‌رزى لێداوه‌ته‌وه و بۆیه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه نه‌بوه و بۆ قه‌رز بووه وه کئێمه به‌دواداچون ده‌که‌ین بزانین دراوه‌ته‌وه له قه‌رز یان نا".
پێشتر هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاران فشار کرد بۆ حکومه‌ت تا رونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر 400ملیاره‌که، ئێستاش له‌دواى رونکردنه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى یاداشتێکن تا بزانن ئه‌و قه‌رزانه‌ى حکومه‌ت چین و چۆن ئه‌و 400ملیاره‌که که تایبه‌ت نێردراوه بۆ موچه له قه‌رزدا خه‌رجکراوه و به به‌ڵگه‌وه رونکردنه‌وه بدات.
روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى یاداشتێکین بۆ حکوه‌مت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکات و 400ملیاره‌که دابه‌ش بکات".
ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ رونیکرده‌وه و وتى" چونکه که قه‌رز بێت ده‌بێت په‌رله‌مان بزانێت چۆن قه‌رزکراوه جا به یاسا بێت یان به رێگه‌ى سود بێت، و حکومه‌ت هیچ رونینه‌کردۆته‌وه به چ پێوه‌رێک قه‌رزى کردووه، رونکردنه‌وه‌که‌ى جێگه‌ى قه‌ناعه‌تى خه‌ڵک و په‌رله‌منتاران نیه و ده‌بێت په‌رله‌مان ئاگادار بکرێته‌وه، که چۆن کراوه و چۆن نه‌کراوه".
روپاک ئه‌حمه‌د، وتیشى" به‌ڵام به‌داخه‌وه نه سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و نه حکومه‌ت به ئه‌رکى خۆیان هه‌ڵناستن و حساب بۆ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران ناکه‌ن".