جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: نه‌خۆشخانه‌کان له‌لێوارى پڕبوندان
"به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌ئێستادا خه‌ڵک خۆى سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى پشکنین ده‌که‌ن و نۆره ده‌گرێت تا پشکنینى بۆبکرێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند نه‌خۆشخانه‌کان له‌لێوارى پڕبوندان ، و ده‌شڵێت:" جێگه‌ى خۆشحاڵیه‌وه له‌پێشتردا خۆمان به‌زۆر به‌دواى توشبوودا ده‌گه‌ڕاین، ئێستا ناوه‌نده‌کانى پکشنین نۆره‌یان بۆ گیراوه که‌سه‌کان خۆیان پشکنین ده‌که‌ن".
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له‌سه‌ر پشکى کۆمه‌ڵ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد له ئه‌مڕۆدا 30 نه‌خۆشى کۆرۆنا هه‌ن بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره و دوانیان ته‌ندروستیان زۆر خراپه.
تا ئێستا له‌پارێزگاى سلێمانى هه‌زار و 475 که‌س توشى کۆرۆنا بوون و زیاتر له 800 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه و ئێستا 815 توشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
هاوڵاتى: له ئێستادا چه‌ند توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌داخه‌وه له‌ئێستادا حاڵه‌ته‌کان له‌هه‌ڵکشانێکى زۆر خێرا و به‌رده‌وامدایه خه‌ڵکانێکى زۆر له‌ناو هاوڵاتیاندا توش ده‌بن رۆژانه، خۆیان سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى پشکنین ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش جێگه‌ى خۆشحاڵیه‌وه له‌پێشتردا خۆمان به‌زۆر به‌دواى توشبوودا ده‌گه‌ڕاین، ئێستا که‌سه‌کان خۆیان پشکنین ده‌که‌ن، به‌ژماره 30 نه‌خۆش هه‌یه بارى ته‌ندروستى ناجێگیره و دوانیان ته‌ندروستیان زۆر خراپه هه‌ر ئه‌مرۆش سێ حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانمان هه‌بووه.
هاوڵاتى: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که‌له‌ئێستادا بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره ته‌مه‌نیان چۆنه؟ ئایا هیچ یه‌کێک له‌وانه‌یه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌وه ئه‌وه‌مان پشت‌راست کردۆته‌وه، هۆشداریمان داوه‌ته هاوڵاتیان که ئه‌وانه‌ى به‌ته‌مه‌نن یاخود نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نیان هه‌یه، زۆرتر له‌که‌سه گه‌نجه‌کان یان ئه‌وانه‌ى که هیچ نه‌خۆشیه‌کیان نیه، ئه‌گه‌رى توشبونیان زیاتره، بۆیه به‌دڵنیایه‌وه زۆربه‌ى زۆریان به‌ته‌مه‌نن و نه‌خۆشیى دیکه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌نییه ته‌نیا ئه‌وانه به ڤایرۆسه‌که ده‌مرن، به‌ڵکو هه‌موو که‌س ئه‌گه‌رى هه‌یه به توندى ڤایرۆسه بگرێت و گیانله‌ده‌ست بدات.بۆنمونه دوێنێ نه‌خۆشمان هه‌بوه زۆر به توندیش ڤایرۆسه‌که‌ى گرتووه ته‌مه‌نى گه‌نجیى بوه، پێشتریش حاڵه‌ت هه‌بوه مردووه ته‌مه‌نى 36ساڵ بوه که‌واته هه‌موو ته‌مه‌نه‌کانى تێدایه.
هاوڵاتى: له ئیسَتادا له‌گه‌ڵ زۆربونى حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا و به‌تایبه‌تیش له‌پارێزگاى سلێمانى که‌سێک هه‌ن پزیشکن و رۆژانه رێنمایى خه‌ڵک ده‌که‌ن که بونى ده‌ستکێش و ده‌مامک پێویست نیه، ئایا وایه پێویست نیه؟ یاخود ئه‌و که‌سانه روبه‌روى چ سزایه‌ک ده‌بنه‌وه؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: ئێمه رێزمان بۆ دکتۆر کامه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش، به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌قۆناغێکداین که پێویستمان به هه‌موو هاوڵاتیانه که رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان په‌یڕه‌و بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سه‌رکه‌وتو بین به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو هاوڵاتیان و هه‌موو چین و توێژه‌کان و ده‌بێت، بۆیه مه‌سه‌له‌ى ده‌ستکێش و ده‌مامک شتێکى زانستیه و شتێ: نیه ته‌نیا ئێمه و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌وى بکه‌ین، به‌ڵکو شتێکه له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌کارده‌هێنرێت و وه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تى رابردوودا پێویست نه‌بوبێت به‌دڵنیاییه‌وه له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا زۆر زۆر پێویسته، و سودى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا دکتۆرێکه و به ده‌یان دکتۆر هه‌یه که باس له گرنگیه‌که‌ى و سوده‌که‌ى ده‌که‌ن بۆ هاوڵاتیان بۆیه سوده‌که‌ى گه‌وره‌یه و زۆر پێویسته.
باسى له‌وه‌شکرد بۆ سزاکه‌ى ئێمه نه‌ک ئه‌و که‌سانه، به‌ڵکو له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک هه‌بوبێت وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمار کردبێت، درابێتیش به دادگا به‌ڵام ئێستا ئێمه له قۆناغێکداین زۆربه‌ى زۆرى داموده‌زگاکانى حکوه‌مت به ته‌واوى کار ناکه‌ن.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆش ماوه له‌نه‌خۆشخانه‌کانى پارێزگاى سلێمانیدا؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌داتاى ورد لام نیه جێگه‌ى چه‌ند نه‌خۆشمان ماوه له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌کان له لێوارى پڕبوندان و رۆژانه پشکنینێکى زۆرمان هه‌یه که هاوڵاتیان خۆیان بۆ دڵنیایى له‌ته‌ندروستیان دێن و پشکنین ده‌که‌ن، حه‌زده‌که‌م ئه‌وه بگێرمه‌وه ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بوم که زۆر دڵم خۆش بوو که هاوڵاتیان سه‌ره‌یان گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ى بچن و پشکنین بکه‌ن، ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت خه‌ڵکه‌که له‌ئێستادا خۆى هۆشیاره و به‌ده‌م ته‌ندروستى خۆى و که‌سوکاریه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه دۆخه‌که له‌ئێستا خراپتر بێت نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بن له‌نه‌خۆش.
هاوڵاتى: وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چیتان کردووه بۆ کارمه‌ندان و پزیشکان که له ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى حکومه‌تدا که ئه‌مرۆ 48کاتژمێره‌که ته‌واو ده‌بێت بایکۆتى سه‌رتاسه‌رى ده‌که‌ن؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: ئه‌وه کێشه‌ى سه‌ره‌کى ئێمه‌یه که که‌مى پزیشک و کارمه‌ند له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى ده‌وام ده‌که‌ن دوباره ده‌بێته کێشه بۆمان بۆیه ئێمه به‌ره‌و روى قۆناغێکى زۆر مه‌ترسیدار ده‌بینه‌وه له‌هه‌موو روێکه‌وه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین و وه‌زاره‌ت و حکوه‌مت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان ئاگادار درکۆته‌وه له دۆخى پزیشکان و کارمه‌ندان تا بتوانن موچه‌یان بۆ دابین بکه‌ن، ئه‌وشى ورنکرده‌وه: ئێمه پلانى خۆمان داوه‌ته حکومه‌تهیوادارم حکومه‌تیش له‌ئاستى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌دا بێت و دۆخى ته‌ندروستى نه‌خاته حاڵه‌تێکى خراپه و چونکه حکومه‌ت حکومه‌تى هاوڵاتیانه‌و ده‌بێت له‌کاتى قه‌یرانه‌کاندا چاوى له هاوڵاتیه‌کانى بێت هیوادارم حکومه‌تى ئێمه‌ش وه‌ک حکومه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سیستمى ئیدارى ئێمه لاوازه به‌ڵام حکومه‌تانى وڵاتان هه‌موو که‌رته‌کانى خسته خزمه‌تى که‌رتى ته‌ندروستیه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌ته‌که‌ى ئێمه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که بتوانێت له‌ئاست داواکارى هاوڵاتیاندا بێت.
هاوڵاتى: له‌پارێزگاى سلێمانى چه‌ند نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا و چه‌ند ئوتێل و به‌شه ناوخۆی هه‌یه که‌تایبه‌تن به توشبوانى کۆرۆنا؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌ژماره‌ى ورد له‌به‌ر ده‌ستمدا نیه، له800توشبوو زیاتر له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌کان هه‌موویان هیچیان نه‌ماوه پرببن له‌توشبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو ئوتێل دابین کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن و به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌کیان نیه ژماره‌یه‌کیش له‌وانه له‌و ئوتێلانه‌دا له‌ژێر چاودێریدان.
هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند نه‌خۆشمان هه‌یه که به‌ته‌واوى له‌ڤایرۆسه‌که چاکبونه‌ته‌وه؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌زاره‌تیش شه‌وى رابردوو رایگه‌یاند له ماوه‌ى ئه‌م دوو سێ هه‌فته‌یه‌دا 432 نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و چاکبونه‌ته‌وه که ئه‌مه نیشانه‌یه‌کى باشى هه‌وڵه‌کانى پزیشکان و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هاوڵاتیانه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌دا.
هاوڵاتى: به‌پێى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدان؟ هیچ پێشنیارتان کردووه بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى نین، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ بونى ئه‌وه‌داین ئاگامان بار‌و ژیانى هالواَتیان بێت و لێشیان تێده‌گه‌ین ده‌زانین بارى ژیانیان قورسه و بارى ده‌رونیان ناجێگیره و نامانه‌وێت ئه‌وه‌نده ى تر باریان قورس بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و قه‌ره‌باڵخیه‌ى که هه‌ندێک ده‌یکه‌ن به‌تایبه‌ت له‌کاتى ئێواراندا له‌ماوه‌ى 6بۆ12ى شه‌ودا که کافتریا و شوێنه گشتیه‌کان ده‌کرێنه‌وه و جه‌نجاڵى دروست ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دواداچونمان هه‌یه و دایان ده‌خه‌ین چونکه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانمانه.
له‌کۆتایدا ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه هیوادارم هاوڵاتیان له‌وه دڵنیابن له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌که له‌م قۆناغه‌ى ئێستاماندا له‌زۆربه‌ى زۆرى شوێنه‌کاندا هه‌بێت بۆیه پێویسته زیاتر رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن.