نه‌دانى موچه‌ مانگرتنى گشتى ده‌ستپێده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچە و دابیننەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان مانگرتن لە کارەکانیان راگەیاند.

ره‌نجه‌ ئه‌بوبه‌کر کارمه‌ندێکى هاتوچۆیى سلێمانیه‌ و بۆ هاوڵاتى باس له‌وه‌ ده‌کات بۆ داواکردنى موچه‌ که‌یه‌کێکه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى خۆیان مانیان گرتووه‌ وتى" ناتوانن به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بین له‌کارکردن، چونکه‌ بێ پاره‌ هیچ ناکرێت، ئێمه‌ش کرێچین و ماڵ و منداڵمان هه‌یه‌".

ئه‌م کارمه‌نده‌ دوو منداڵى هه‌یه‌ و له‌خانووى کرێدا ده‌ژى، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" کرێى 4 مانگ قه‌رزدارم، هه‌موو ده‌قه‌یه‌ک خاوه‌ن ماڵه‌که‌ ده‌بینم مردنم خۆشتره‌".

ره‌نجه‌ ئه‌بوبه‌کر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ " له‌م قۆناغه‌دا بێهیوا بوین له‌وه‌رگرتنى موچه‌کانمان بۆیه‌ په‌نامان بۆ مانگرتن بردووه‌".

 هاوکات کارمه‌ندێکى دیکه‌ش سه‌ختى ژیانى خۆى گیرایه‌وه‌ وتى" من ته‌مه‌نێکم هه‌یه‌ و کارمه‌ندى هاتوچۆم دوو ساڵى تر خانه‌نشین ده‌کرێم له‌کاتێکدا کریچیم و دووم منداڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم هه‌یه‌، حکومه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌ى بیرى لێنه‌کاته‌وه‌ ژیانى ئێمه‌یه‌".

عومه‌ر یوسف، ته‌مه‌ن 56ساڵ، خاوه‌نى چوار منداڵه‌ و کریچییه‌،  له‌به‌ر ده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى مانیگرتبوو وتى" به‌داخه‌وه‌ ئه‌م کاره‌م پێ خۆش نیه‌ چونکه‌ ده‌بینم خه‌ڵکانێک که‌ وه‌ک ئێمه‌ هه‌زاران کێشه‌یان هه‌یه‌ هاتون تا مامه‌ڵه‌کانیان بۆ به‌رێکه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌تاو بێ معاشى توانامان نه‌ماوه‌".

جه‌ختى لوه‌ه‌کرده‌وه‌"پێویسته‌ حکومه‌ت پلانى هه‌بێت تا هه‌موو مانگێک ئه‌مه‌ رونه‌دات و ماوه‌ى 30رۆژ جارێک موچه‌ وه‌ک مافى خۆمان بداه‌ته‌ موچه‌خۆران".

به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى له‌دوو به‌رپرسى ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى مانگرتنى کارمه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سلیمانى دواى چاوه‌روانیه‌کى زۆر بووه‌ له‌وه‌ى موچه‌ دابه‌ش بکرێت.

سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که‌ له‌و 400ملیاره‌ى له‌ به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ هاتووه‌ 220 ملیارى ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تائێستا حکومه‌ت هیچ پلانێکى بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ نییه‌، سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شى وت تاکو ئیستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسى نه‌هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دواکه‌وتنىم وچه‌ بکات کارمه‌ندانى توشى بێئومێدى کردووه‌ بۆیه‌ مانگرتنه‌که‌یان هاوشێوه‌ى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ى موچه‌ وه‌رده‌گرن.

مانگرتنى ئه‌مرۆى کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى دواى گردبونه‌وه‌که‌ى دوێنێ به‌شێک له‌ کارمه‌ندان بوو له‌به‌ر ده‌رکى سه‌راى سلێمانى.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ مانگرتنى کارمه‌ندانى هاتوچۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سلێمانى هاوشێوه‌ى ته‌ندروستیه‌ که‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا مانگلاتنیان راگه‌یاند.

هاوکات مسته‌فا کازمى سه‌رۆزوه‌زیرانى نوێى عێراق 400ملیارى بۆ موچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد، که‌ له‌دواى ناردنى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵا,کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ته‌نیا 220ملیارى ماوه‌ته‌وه‌ و برى زیاتر له‌ 130ملیارى  دراوه‌ته‌وه‌ له‌ قه‌رزى کۆمپانیا و بازرگانه‌کان که‌ بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى پێشوو قه‌رزى کردووه‌.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار