به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ورده‌کارى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا داوا له توشبوانى شێرچه‌نجه ده‌کات بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه نه‌که‌ن و ده‌ڵێت" نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌هۆى ده‌رمانه‌کانه‌وه به‌رگرى له‌شیان داده‌به‌زێت بۆیه چانسى توشبونیان به‌کۆرۆنا زۆر زیاتره".
د. دۆستی نه‌جات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاشکراى کرد تائێستا 2 حاڵه‌ت هه‌بوه توشبوى شێرپه‌نجه توشى کۆرۆنا بون و گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 بۆ 10 حاڵه‌تى دیکه‌ش هه‌بوه که توشبوى کۆرۆنان و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کانى کۆرۆنا کراون بۆ چاره‌سه‌ر.
هاوڵاتى: تائێستا حاڵه‌ت هه‌بوه توشبوى شێرپه‌نجه بێت و توشى کۆرۆنا بوبێت؟
دکتۆر دۆستى نه‌جات: 6 بۆ 10 حاڵه‌تمان هه‌بوه که توشبووى شێرپه‌نجه بون و توشى کۆرۆنا بون بۆیه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار و شه‌هید ئاسۆ و نه‌خۆشخانه‌کانى دیکه‌مان کردون بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، به‌داخه‌وه دوو توشبوومان هه‌بو که‌له‌هه‌مان کاتدا توشبووى شێرپه‌نجه بون و توشى کۆرۆنا بون گیانیان له‌ده‌ستدا، که‌له‌وانه‌شه توشبوو و گیانله‌ده‌ستدانى دیکه‌ش هه‌بوبێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌وه نێردرابێت هه‌ر ئه‌وه‌نده بوه تائێستا.
هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا توشى کۆرۆنا بون و ته‌مه‌نیان چۆنه و بارى ته‌ندرستیان چۆنه؟
دکتۆر دۆستى نه‌جات: سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا له ژێر چاودێریدان ئەو پزیشک و کارمەندانە لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە هەموو تووشبووەکان گەنجن و زۆربەیان ئافرەتن، ئێستا کەرەنتین کراون.
هاوڵاتى: له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چیده‌کرێت بۆ رێگرى له ته‌شه‌نه‌کردنى؟
دکتۆر دۆستی نەجات: رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە هەرکەسێک گومانی تووشبوونی لێبکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ین له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌که‌ماندا.
هاوڵاتى: له‌روى ته‌ندروستیه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆنا مه‌ترسى زیاتره بۆ توشبویه‌کى شێرپه‌نجه؟
دکتۆر دۆستی نەجات: جانسى ئه‌و توشبوانه‌ى شێرپه‌نجه که‌له‌ژێر چاره‌سه‌ردان زۆر زیاتره له توشبونى که‌سێکى ئاسایى به کۆرۆنا، چونکه توشبوى شێرپه‌نجه به‌هۆى ده‌رمانه‌کانه‌وه به‌رگرى له‌شى داده‌به‌زێت و بۆیه که به‌رگریشت که‌م بێت زیاتر ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى ده‌بێت و بۆیه بێگومان بۆ توشبوى شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره.
هاوڵاتى: رێنماییت چییه بۆ توشبویه‌کى شێرپه‌نجه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى کۆرۆنا؟
دکتۆر دۆستی نەجات: داوا له هه‌موو هاوڵاتیان و توشبوانى شێرپه‌نجه‌ش به‌تایبه‌تى ده‌که‌م که‌له‌م ماوه‌ى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنادا تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن له به‌رکه‌وتن و ماسک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنن و بۆ کارى زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا بتوانین به‌هه‌موو لایه‌کمان هۆکار بین بۆ بنبڕکردنى ڤایرۆسه‌که و پاراستنى گیانى هه‌موو هاوڵاتیه‌ک، به‌تایبه‌تیش توشبووى شێرپه‌نده داوایان لێده‌که‌م بۆ ده‌رمان و ده‌رزى تایبه‌ت نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى هیواش نه‌که‌ن، تا ئه‌م دوو مانگه ئه‌م شه‌پۆله‌ى کۆرۆنا کۆتایى دێت و ئه‌وکات سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى پشکنینه‌کانیان.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌که هاوڵاتیانیشى دڵنیاکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ى هیوا داناخرێت و له‌ڕێگه‌ى سێ تیمه‌وه به‌رده‌وام کارى تێدا ده‌کرێت و نه‌خۆشخانه‌که هیچ کاتێک داناخرێت
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا وه‌ریگرتووه له رۆژانى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕۆژانه زیاتر له 600 که‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌که‌ى کردووه جا بۆ وه‌رگرتنى ده‌رمانى پێویست بێت یان بۆ سه‌ردانى کردنى پزیشک بێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی هەزار و 878 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 648 کەسیان چاکبوونەتەوە و 63 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.