جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتى: ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان
"لیژنه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى ژمێریارى یه‌که‌ى 70 و 80 رێکخستنه‌وه‌ى میلاکات پێکهێندراوه"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که "ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان" و ده‌شڵێت لیژنه‌ى جیاواز بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى پێکهێندراوه.
لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باسى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و زینى وه‌رتێ ده‌کات.
جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى
لیوا قاره‌مان که‌مال ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و لیژنه‌ى جیاوازى پێکهێناوه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و هه‌موو کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش " به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه راپۆرتى خۆى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاس ده‌کات که لیژنه‌کان کاره‌کانیان گه‌یشتووه‌ته چ قۆناغێک".
لیوا قاره‌مان وتیشى:" لیژنه‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى ژمێریارى یه‌که‌کانى 70 و 80 و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێکهێندراوه‌و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایى تێدایه، چونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ى ژمێریارى خۆیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کى تایبه‌ت به خانه‌نشینى سه‌ربازى هه‌یه‌و یه‌که‌ى 80 و 70 هه‌رکه‌یان خانه‌نشینى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه" هه‌موو ئه‌مانه یه‌ک ده‌خرێت و سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى، له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى گه‌وره‌ى خانه‌نشینى هه‌یه که به‌شێکى عه‌سکه‌رییه‌و ئه‌وى دیکه‌ى مه‌ده‌نییه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا ئه‌وه نه‌کراوه‌و به جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى وه‌ک عێراقى لێ ده‌کرێت".
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دوو لیژنه‌ى دیکه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى میلاکات و پاسه‌وانان پێکهاتووه" هه‌موو پاسه‌وانه‌کان ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ و له لیژنه‌که‌دا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆى تێیدایه".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ته‌نها وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نییه‌و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه، وتیشى:" هه‌تا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه رێکنه‌خرێته‌وه‌و ژمێریارى و خانه‌نیشینانى یه‌که‌کانى 80 و 70 و وه‌زاره‌ت رێکنه‌خرێت و نه‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى ناتوانین بڵێن چاکسازی کراوه، هیچ کاتێک دیارى نه‌کراوه بۆ کاره‌کان به‌ڵام لیژنه‌کان ده‌ستبه‌کاربوون و کارى خۆیان ده‌که‌ن".
زینى وه‌رتێ وزینى ئه‌سترۆکان:
به‌پێى راپۆرتێکی رێکخراوی "Christian Peacemaker Teams"که به "CPT" ناسراوه، ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ زینی وه‌رتێ و دروستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌که له ئازاری 2020دا و زیادبوونی هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌که مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌کانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ی زیاتر کردووه و باری ئاسایشی ناوچه‌که‌یان تێکچوو.
له 18ی ئازاری 2020دا و پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی سه‌ربازی نارده زینی ئه‌سترۆکان.
له 14ی نیسان هێزی ئاسمانی تورکیا ده‌ستیان کرد به بۆردوومانکردنی چیای زینی ئه‌سترۆکان و تا مانگی ئایار شه‌ش جار بۆدوومانی ناوچه‌که‌یان کرد و ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
لیوا قاره‌مان که‌مال جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه ده‌کاته‌وه که هیچ هێزێکى نوێ نه‌چووه‌ته زینى وه‌رتێ و ده‌شڵێت:" ئاگادار نین هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان".
لیوا قاره‌مان که‌مال وتى:" له‌ماوه‌ى رابردوودا فه‌وجێکى هاوبه‌شى لیواى 7ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌زینى وه‌رتێ جێگیر کراوه‌و له‌و کاته‌وه تا ئێستا هیچ هێزێکى نوێ نه‌چووه‌ته زینى وه‌رتێ، به‌ڵام ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه که هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان و ئاگادارنین".
هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى کرد به جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه دووجار ئه‌وه‌ى بۆ په‌یامنێرى هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که "هیچ شتێکى نوێ نییه".
سوپای تورکیا زیاتر له 30 بنکه‌ی له ناو هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بنکه‌یه یه‌که‌م بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیایه له ناوچه‌که له نزیک باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له چیای قه‌ندیل که به پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا دروست کرابێت.