له‌سلێمانى خۆپیشاندان ده‌ستى پێ‌کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
بەشێک لە فەرمانبەران و کارمەندانی هاتووچۆ و کاسبکاران لە شاری سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمکردنەوەی موچەکانیان بە رێژەی 21% لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد.
دیارى به‌کر، ئه‌فسه‌رێکى هاتوچۆیه له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه موچه‌ى پێنج مانگمان وه‌رنه‌گرتووه، داواى موچه‌ى ئه‌و مانگانه ده‌که‌ین نه‌ک حکوه‌مت بێت له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا چاکسازى له موچه‌ى چینه هه‌ژاره‌کاندا بکات".
ئه‌م کارمه‌ندى هاتوچۆیه وتیشى" هزۆربه‌ى کارمه‌ند و موچه‌خۆرى ئێستا کرێچین و خێزاندارن ناتوانن ئیش و کارەکان رایبکەن تا موچەکانیان پێنەدرێت و حکومەت دەستەبەری مافی فەرمانبەری راستەقینە نەکات".
دیارى به‌کر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پێویسته حکومه‌ت به بریاره‌کانیدا بچێته‌وه و بیر له موچه‌ى چینه به‌رزه‌کان بکاته‌وه نه‌ک موچه‌ى فه‌رمانبه‌رى چه‌وساوه که له‌به‌رامبه‌ر هه‌قى خۆى موچه‌که‌ى پێده‌درێت".
خۆپیشانده‌ران پێک هاتون له مامۆستایان و کارمه‌ندانى هاتوچۆ و فه‌رمانبه‌ر و کاسبکاران و خه‌ڵکى ئاسایى، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى نه‌دانى موچه‌وه هه‌موو سێکته‌ره‌کانى ژیان ده‌وه‌ستێت.
نیاز حه‌سه‌ن مامۆستایه و له‌ناو خۆپیشانده‌ره‌کاندا به‌هاوڵاتى وت" ته‌واو خه‌ڵک ناتوانێت له ئه‌مه زیاتر به‌رگه‌ى برسێتى و نان بران بگرێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وه 6ساڵه حکومه‌ت خه‌ڵک ده‌چه‌وسێنێته‌وه رۆژێک پاشه‌که‌وت ده‌کات رۆژێک موچه نانێرێت، ئه‌مانه هه‌موو گاڵته‌کردنه به خه‌ڵکى خۆى".
باسی له‌وه‌شکرد" ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌یه و مه‌ترسیه‌که جیهانییه، به‌ڵام به ناچارى هاتوین و داواى راگرتنى ناهه‌قیه‌کان ده‌که‌ین".
نیاز حه‌سه‌ن وتیشى" داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌وه زیاتر یاری به‌هه‌ستی مووچه‌خۆر نه‌كات و وه‌ك خۆیان به‌ڵێنیان دابوو مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكه‌ن".
یاقوب مسته‌فا، پیاوێکى کاسبکاره و له‌ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا داواى مافى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و وتى" موچه‌نه‌درێت ئێمه‌ش کارمان نابێت، بازاڕمان نیه، که‌س شت ناکرێت ئه‌وه‌ى دێته بازاڕ بێ پاره‌یه و ته‌نیا له بێزاریدا هاتووه".
ئه‌م کاسبکاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد"هیچ شێتك بۆ ئێمه له‌وه گرانتر نیه كه ماڵ و منداڵمان بێ پاره‌بن، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئێمه‌ن".
ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە حکومەتی هەرێم بڕی 400 ملیار دیناری وەکو موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەدەستگەیشتبوو، بەڵام حکومەت دەڵێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ پارەی قەرزکردوە و لەو پارەیەی بەغدا قەرزەکانی داوەتەوە، بۆیە لە ئێستادا پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدا نیە و کەمکردنەوەی موچە تاکە رێگاچارە بووە بۆ دابینکردنی مافی فەرمانبەران.