هاوڵاتى دوا زانیارى گفتوگۆى نێوان هه‌رێم و عێراق ئاشکرا ده‌کات
"هه‌ولێر داواى 900 ملیار و به‌غداش باسى 550 ملیار له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتدا ده‌کات"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ورده‌کارى گفتوگۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" زۆر لێک دوور نین و به‌غدا ئاماده‌یه 550 ملیار ده‌دات له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌کات و هه‌ولێریش داواى 900 ملیار ده‌کات".
شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه و دوێنێ مسته‌فا کازمى و سه‌رۆک کۆمارى عێراق و به‌رپرسانى دیکه‌یان بینییوه‌و وه‌فدى هونه‌ریش کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و لێک دوور نین".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق لاریان له رێککه‌وتن نییه‌و ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ندێ ورده‌کارى گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌یه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى عێراق مانگانه 900 ملیار دینار و حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتیییه‌کان بدات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى وتیشى:" حکومه‌تى عێراق تا ئێستا باسى 550 بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه ده‌کات که ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات و له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان".
شیروان میرزا پێشیوابوو حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم بدات به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا که قه‌یرانێکى دارایى له وه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام "لێک دوورنین و کاتێکى که‌م له‌به‌رده‌ستدایه".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ى رێککه‌وتنه‌که واژۆ ده‌کرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کاتێکى که‌م ماوه‌و فریاى ئه‌وه ناکه‌ون وه‌فدى هه‌رێم جارێکى تر بگه‌ڕێنه‌وه‌و دواتر بڕیار بده‌ن"گرنگه هه‌موو شته‌کان به‌م زوانه یه‌کلایبکه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش له‌قازانجى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا ده‌بێت".