به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان بۆ هاوڵاتى: که‌مى پزیشک و کارمه‌ند وایکرد خۆشخانه‌ى که‌لار دابخرێت
"له‌گه‌رمیان 57 پزیشک و کارمه‌ند توشى کۆرۆنا بون"
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایگه‌یاند 57 پزیشک و کارمه‌ندیان توشى کۆرۆنا بون و ئه‌وه‌ش بۆته کێشه‌ى گه‌وره بۆیان و له‌ئێستادا به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به کۆرۆنا داخراوه ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا کراوه‌یه بۆ توشبوان.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد تا ئێستا زیاتر له 59 پزیشک و کارمه‌ند له گه‌رمیاندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و ئه‌مه‌ش بۆته گرفتى سه‌ره‌کیان.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" هه‌ندێک له‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى که توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ڤایرۆسه‌که‌یان توش بووه به‌هۆى تێکه‌ڵاوى خێزان و که‌سوکاریانه‌وه که توشبوو بون".
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌رمیانه‌وه ده‌ستى که‌وتووه له گه‌رمیاندا 1800پزیشک و کارمه‌ند هه‌ن.
له گه‌رمیاندا به هاوکارى خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران نه‌خۆشخانه‌یه‌کى 65 قه‌ره‌وێڵه‌یى له که‌لاردا دروستکراوه که بۆ ئۆکسجین گونجاو بێت و چونکه پێشتر له‌که‌لار نه‌بوه و حکومه‌ت دروستى نه‌کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌رمیان دوو نه‌خۆشخانه هه‌یه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار و نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا که تایبه‌تن به نه‌خۆشانى کۆرۆنا.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" به‌هۆى که‌مى پزیشک و کارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار بۆیه به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌که به‌روى توشبواندا داخراوه و ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌ئێستادا توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌رده‌گرێت".
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێک تۆمار نه‌کرا، به‌ڵام دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان رۆژانه تووشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوه به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له گه‌رمیان.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ژماره‌ى تووشبوان گه‌یشتۆته 606 که‌س و له‌و ژماره‌یه 60 که‌س ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن .
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه " ئێستا 60نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ى گه‌رمیان له‌ژێر چاودێریدان و 10توشبویان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره".
ئه‌وه‌شى وت" تائێستا 12 که‌س گیانیله‌ده‌ستداوه ".