وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى هۆشدارى ده‌دات له زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى پزیشک و کارمه‌ند
"زیاتر له 200پزیشک و کارمه‌ند توشى کۆرۆنا بون و گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمارکراوه"
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن گه‌یشتۆته سه‌رو 200که‌س و گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناویاندا تۆمارکراوه.
وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه".
محه‌مه‌د قادر ئاماژە بەوەش دەدات "زیاتر لە 50 تووشبوو هەیە کە پێویستیان بە ئۆکسجینە، چەندین تووشبوو هەن کە نیشانەکانی بە مامناوەند گرتووە وەکو تەنگەنەفەسی و کۆکە و بەرزی پلەی گەرمی، ئەمانە لەسەر چارەسەر تا راددەیەکی باشتر دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن".
هاوڵاتى: له‌ئێستادا دۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا له‌چ ئاستێکدایه؟
محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا بارودۆخه‌که خراپه و وه‌ک وه‌زاره‌ت پێشبینى ده‌که‌ین هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، که ته‌نیا هاوڵاتى خۆى ده‌توانێت رێ له‌وه بگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: "مەترسی ڤایرۆسەكە لە تووشبووە بێ نیشانەكان دایە، چونكە جگە لەوانەی دەستنیشان دەكرێت، بێگومان چەندین دیكەی تووشبوو ھەن، كە نیشانەیان نییە، ئەمانەی كە نیشانەیان نییە دیار نین و خەڵكی دیكە تووش دەكەن، بێ ئەوەی ھەستی پێبكرێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات لە كارەساتێكی گەورە نزیك دەبینەوە".
هاوڵاتى: له‌ئێستادا کێشه‌ى که‌مى ئامێرى پزیشکى و که‌ره‌سته‌ى پزیشکیمان نیه؟
محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا کێشه‌مان نییه ده‌توانین به‌پێى پێیوست که‌ره‌سته ى پزیشکى دابین بکه‌ین بۆ توشبوه‌کان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و وا‌بکات له کۆنترۆڵى ئێمه ده‌ربچێت، ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن و بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه که ئه‌مه زۆرى نه‌ماوه و ئه‌مه‌یه خه‌مى ئێمه که ته‌نیا رێگریکردن له‌م بارودۆخه‌ش به خودى هاوڵاتى خۆى ده‌کرێت و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نه‌ماوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
هاوڵاتى: ژماره‌ى توشبوونى پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى گه‌یشتۆته چه‌ند و ئایا کێشه‌ى که‌مى کارمه‌ند و پزیشک نیه له نه‌خۆشخانه‌کاندا؟
محه‌مه‌د قادر: ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن له 200 حاڵه‌ت تێپه‌ریوه و به‌رده‌وام زیاتریش ده‌بێت، به‌داخه‌وه یه‌ک دوو حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناو کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و شۆفێرى ته‌ندروستى تۆمارکراوه.
که ئه‌مانه سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت.
هاوڵاتى: ماوه‌یه‌که باس له ڤاکسینێک ده‌کرێت له روسیا که عێراق ده‌یهێنێته وڵاتى بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا گونجاوه؟
محه‌مه‌د قادر: ئه‌و ده‌رمانه‌ى که له وڵاتى روسیاوه دێت ڤاکسین نیه و دژه ڤایرۆسه که روسیا پێشتر بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆس به‌کارهاتووه و سودى هه‌بوه و ئێستاش له‌سه‌ر کۆرۆنا تاقیکردۆته‌وه و ده‌رئه‌نجامى ئیجابى هه‌بووه.
رونیکرده‌وه ووتى" ئه‌م ده‌رمانه به‌م زووانه ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به عێراقیش ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌میشه به یه‌که‌وه بین و له پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌ریه‌کان هه‌میشه له‌یه‌که‌وه نزیک بین، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى پزیشکیه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و کوالیتیه‌که‌ى باش بێت و کوالیتبه‌که‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ندبێت و دوو مادده‌ى چالاکى تێدابێت ئه‌وکات لاى خۆمان په‌سه‌نه ده‌کرێت.
هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانتان هه‌یه ئه‌و ڤاکسینه بهێنرێته هه‌رێم جا له‌رێگه‌ى هاورده‌کردنه‌وه بێت یان به‌رهه‌م هێنانى له‌ناوخۆدا؟
محه‌مه‌د قادر: وه‌ک داواى فه‌رمى داوامان نه‌کردووه له‌هیچ کۆمپانیایه‌ک که ئه‌و ده‌رمانه‌ى روسیا به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ ئێمه ئه‌م ده‌رمانه لێره دابین بکرێت چ له‌رێگه‌ى کۆمپانیاوه بێت یان له رێگه‌ى حکومه‌ته‌وه بێت به‌رهه‌م هێنان بێت یان کرین بێت، یان هاورده‌کردن بێت، بۆیه ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه له‌کاتێ:دا ده‌رمانه‌که په‌سه‌ندکرا ئه‌وا به‌و کوالیتیه‌ى که کوالیتى کۆنترۆل په‌سه‌ندى ده‌کات جا به‌هه‌ر شێوازێک بگاته ده‌ستمان ئێمه به‌کاریده‌هێنیین ته‌نیا گرنگى له کوالیتیه‌که‌یدایه.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 904 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە هەزار و 767 چارەسەرکراون 200 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها تاوەکو ئیستا سێ هەزار و 937 کەس لە نەخۆشخانەکاندا ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.